About the Journal

گۆڤاری کوردستانیی بۆ لێکۆڵیینەوەی ستراتیجیی لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانەوە، وەک گۆڤارێکی باوەڕپێکراو رێگەی پێدراوە بە پێی نووسراوی ژ ٦٤٩٧ لە ٢٠٢٠/٨/٩ و لە مایسی ٢٠٢٠ دەستی بەکارەکانی کردووە. ئەم ماڵپەڕە کە تایبەتە بە گۆڤاری کوردستانیی, ماڵپەڕێکی ئەکادیمیی تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانی گۆڤارەکە و تەواوی ژمارەکان. توێژیینەوەکانی خەسڵەتی ئاست بەرزییان هەیە و زۆربەیان ئەو توێژیینەوانەن کە پێوەندییدارن  بە کوردستانەوە. ئەم پلاتفۆرمەش بە شێوەیەکی گشتیی وەک کۆگایەک بۆ گۆڤار و وتار و توێژینەوەکان کار ئەکات. گۆڤارەکە لە لایەن هەردوو دەستەی بەڕێوەبەران و توێژەرانەوە سەرپەرشتیی ئەکرێت. سەرجەم توێژیینەوەکان کە لەلایەن پسپۆڕە ئەکادیمییە وردەکانەوە پێداچوونەوەیان بۆ ئەکرێت و پەسەندیان ئەدرێتێ. کۆمەڵێک پسپۆڕیی و بوار و دیسیپلینی بەرفراوانی وەک جوگرافیا، مێژوو، سیاسەت، کولتوور، کۆمەڵناسیی، فەلسەفە و ئابووریی و زمان و بابەتەکانی پەیوەست بە توندوتیژیی و ئیرهاب و پرسی ژنان و خێزان لە ناوچە کوردستانییەکان بەسەرئەکاتەوە

 

Current Issue

Vol. 3 No. 3 (2022): Journal of Kurdistani for Strategic Studies
					View Vol. 3 No. 3 (2022): Journal of Kurdistani for Strategic Studies
Published: 2022-03-10

Full Issue

Articles

View All Issues