سرووشتی هونەری نووسین لە داڕشتنی پەیامی میدیای ئەلیكترۆنیی كوردیی دا (Pukmedia-Speda) بە نموونە
Keywords:
هونەری نووسین, نووسینی میدیایی, زمانی میدیایی, دەستەواژەی نامۆ, زمانی جگەکوردیی لە میدیاAbstract
ئەم توێژینەوەیە، هەوڵی هەڵسەنگاندن و دۆزیینەوەی کارییگەرییەکانی هونەری نووسین دەدات بۆسەر میدیای ئەلیکترۆنیی کوردیی لە رێی داتا بەردەستەکانی هەردوو ماڵپەڕی ئەلیكترۆنيی speda – pukmediaەوە، بەرتوێژانی ئەو دەستگایە کراون بە ئامانج و، نموونە پشکنیینی (سامپڵ)ی هەڕەمەکیی بەکارهێناوە و لە میتۆدێکی وەسفیی رووپێویی شیکارییدا ئەنجامەکان لە شرۆڤەیەکی شیکارییانەدا بەردەستکراون. رەهەندە سەرکییەکەی توێژیینەوەکە لە رێی راپرسییییەکەوە، کە سرووشتی هونەری نووسین لە داڕشتنی پەیامی میدیای ئەلیكترۆنیی دادەڕێژێت، کە دە پرسیار لەخۆدەگرێت بۆ هەڵگرتنی شەقڵی هونەریی نووسین لەو کارە میدیاییانەدا، وەک: گەشەی زمان، رێنووس و خاڵبەندیی، رێنمایی نووسین بە میدیاکاران، ستانداردێتیی زمانێکی یەکگرتوو، زارەکانی زمانی کوردیی یان زمانی ناوچە و دەڤەر، دەستەواژە و زاراوەی جگە کوردیی، بێلایەنیی فەلسەفییانەی سایتی میدیایی. لە گرنگترین دەرئەنجامەكانی توێژینەوەکەش، سایتە ئەلیكترۆنییە كوردییەكان نەبوون بە هۆی گەشەدان بە زمانی كوردین و رێنووس و خاڵبەندییەکەی و هەردوو پرسەکە بە ئەنجامی (لەگەڵیدانیم) رێژەی (٥١.٢٢٪) بۆچوونکراوە، ئەوە ساغنەبۆتەوە ئایا زمانی ئەدەبیی زاڵە یان نا و هەردوو بۆچوونەکە (دڵنیانیم) ی لێ کەوتۆتەوە بە رێژەی ٤٠.٢٥٪ و ٤١.٤٧٪ ، سەرەڕای ئەوەی ٤٢.١٢٪ رای وایە کە رێنمایی پێویست دەدرێتە میدیاکاران بۆ نووسین کە زیاتریشە لە ٣٠.٤٩٪ کە پێی وایە رێنمایی نادرێت پێیان. زۆرینەی خەڵکی لەوەدا کۆکن بە ئەنجامی (لەگەڵیدام) کە پێویستە هەردوو زاری کرمانجیی باکوور و باشوور بەکارببهێنرێن لە میدیادا. نزیکەی ٧٣.٤٪ ی بەرتوێژان پێیان وایە زمانی یەگکرتوو نییە لە میدیادا و بەم پێیەش ٨١.٦٪ ی دەنگدانەکان، پێیانوایە یەكخستنی زمانی نووسین و داڕشتنی پەیامە میدیاییەكان لە ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییە كوردییەكان دا بەیەك شێواز كارێكی زۆر پێویستە. دەستەواژەی نامۆ مایەی پێشوازییکردن نییە لای بەرتوێژەکان و پێیان وایە نابن بەهۆی دەوڵەمەندكردنی زمانی كوردیی. رێژەی دەنگدان بە دڵنیانەبوون زۆرترە لە ئەرێ و نەرێی (ئەم دووانە نزیکترن لە یەکترییەوە) بۆ رەنگ نەدانەوەی فەلسەفەی سیاسیی سایتەکان لە پەیامە میدیاییەکان دا، کە زیاتر ئەوە دەگەیەنێت كه میدیای كوردی لەژێر کاریگەرییەکی بەرچاوی سیاسییدایە.