رێکارەکانی پەرەپێدانى سەرچاوەکانى باربۆکردن لە کردەى بەرهەمهێنانى دامەزراوەکانى راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان دا
Keywords:
ئابووریی راگهیاندن, بازاڕکاریی راگەیاندن, پهیامسازیی, سهرچاوهی باربۆکردن, خاوەندارێتیی راگەیاندنAbstract
ئەم توێژیینەوەیە تەرخانکراوە بۆ لایەنی ئابووریى راگەیاندن لە دامەزراوە راگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان دا، لەو سۆنگەیەوە کە باربۆکردنی ئابوورییەکی تۆکمە، مایەی هێنانەدیی و بەردەوامیی و دامەزراویی هەر دەستگایەکی راگەیاندنە. ئەمەش لەڕێی لێکۆڵیینەوە و پێجۆری هۆکار و گرنگییەکانی بازاڕى راگەیاندنەوە، هەتا بە هۆیانەوە بتوانرێت هەلی رەخساوی دامەزراوەکانى راگەیاندن مسۆگەر و بێچارە (حەتمیی) بن بۆ فەراهمەکردنی بوودجەی پێویست و بەردەوام لە ساڵانی دارایی دامەزراوەکەدا. توێژیینەوەکە سۆرخی سەرچاوەکانی داهاتی کردووە لەوانەی بەردەستن و پێشبیینکردنی ئەوانەش کە ئەگەری بەردەستکردنیان ئەستەم نەبن، لەڕێی گرتنەبەرى ئەو رێکارانەی کە ئەو سەرچاوانەى پێ چالاک دەکرێن و دەروازەى سوود بەڕوویاندا دەکرێتەوە، لەو سەرچاوانەی کە بەردەستن و پێویستییان بە بەگەڕخستن و مسۆگەرکردنییانە وەک: متمانە لەسەر بودجەی دابیینكراوی حوکومەت، سەرمایەی راستەوخۆ، ریكلام، فرۆشتنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەكانی راگەیاندن، یارمەتیی لە لایەن تاك و كۆمەڵگا و رێكخراوەكان، کۆمپانیا وابەستەکانى دامەزراوەکانی راگەیاندن، بەرهەمی فێرکاریی. هەرچیی ئەو سەرچاوە ناکارایانەشە کە لە وڵاتانی تردا بڕبڕەی سەرەکیی باربۆکردنن و، لە هەڕێمی کوردستان هێشتا یاسای تایبەتیان بۆ دانەڕێژراوە بریتیین لە: پشکی باجی دەرامەتی دەوڵەت، هەقە بەشداریی هاوڵاتیان، پشکی ئینتەرنێت لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتەوە، بەشدارییکردنی پرۆگرامەکان لە یوتییوب. کۆمەڵگەی توێژیینەوەکە بریتییە لە ١٠ دامەزراوەی راگەیاندن و نموونەپشکنیینەکەش (سامپڵ) ١٠ بەڕێوەبەری گشتیی و سەرۆکبەشەکانی کەناڵەکانە لەهەر دەستگایەکی راگەیاندن. بۆ ئەم مەبەستەش فۆرمێکی پڕ لە پرسیار و را و بۆپچوون درووستکراوە و ئاراستەیان کراوە. بۆ شیکارکردنی راپرسییەکان و دیاریكردنی رێکارەکانى خستنەگەڕ و پەرەپێدانى سهرچاوهكانی باربۆکردن له دامهزراوهكانی راگەیاندن، رێبازی رووپێویی بهكارهێنراوه. لە گرنگترین ئامانجەکان ئەوەیە، کە تەنها سەرچاوەی دارایی دەزگاکانی راگەیاندن ریكلامیی بازرگانیی (راستەوخۆ) و (ناراستەوخۆ) یە بە رێژەی ٤٥٪ کە ئەمە گەورەترین گرفتە و کەمترین بەشداریی زیندەگیی حوکومەت و کۆمەڵگە دەکات. زیاتر لەمەش، حوکومەت وەک سەرچاوەى باربۆکردن بوونی هەیە و، هەروەها هیچ رێکارێکیشیان بەیان نەکردووە کە حوکومەت وەک سەرچاوەى باربۆکردن چالاک بکەن. بەڵکو، ئەوەى زیاتر بۆ خاوەندارێتیی کارى لەسەر دەکرێت پاراستنى بەرژەوەندیى و ئەجێنداى کەسایەتیى سیاسیی و بازرگانیی و پاشان حزبەسیاسییەکانە کە رێژەی ٧٠٪ و ٣٨٪ یەک لەدوای یەک، هەرچیی متمانکردن بێت لەسەر هاوکاریی بە هەموو رەهەندەکانییەوە وەک وەرگران (٢٤٪) و کاسایەتیی سیاسیی و بازرگانیی (١٦٪) و کۆمپانیاکان (١٦٪) زۆر کەمن و مایەی دڵنیایی بەردەوامبوون و برەوسەندن نیین. هەرچیی بەرنامە و فرۆشییەکان و بەشداریی یوتییوبی رێژەکانیان زۆر نزمن و ئومێدبەخش نیین. زیاتر لەوەش کە بەڕێوبەرانى دامەزراوەکان لە وەڵامى فۆرمى راپرسیی دا بەیانیانکردوە، بەرێژەى ٤٦% ى دامەزراوەکان رێکاری پاراستنى بەرژەوەندییە سیاسییەکان دەگرنەبەر بۆ چالاککردنى خاوەندارێتیى و هاوکاریى کەسایەتیی سیاسیی، کە ئەمە سەربەخۆیی و ئازادیی دەستگا راگەیاندنەکە و پەیامەکانی کەم دەکاتەوە. دواجار توێژژیینەوەکە هەتەرە لەسەر توێژیینەوەی زیاتر بۆ بەتەنگەوەهاتنی ئەم کەرتە گرنگە، بۆ دۆزیینەوەی کاریگەرییەکانی سەر بوودجە و فەراهەمکردنیان وەک خاوەندارێتیی و بازاڕکاریی و کارکردنی کەناڵەکانی وەک یوتییوب، کە هەندێکیان لە توێژیینەوەی داهاتووتری توێژەردا بەهەندوەرگیراون.