چەمکى پارامێتەر لە زمان دا (پارامێتەرى بکەرخراو بە نموونە)

Authors

  • م. هەژار حسێن والى بەشى کوردیى، کۆلێژى پەروەردە، زانکۆى چەرموو Author
  • پ. عەبدولجەبار مستەفا مەعرووف بەشى کوردیى، کۆلێژى زمان، زانکۆى سلێمانى Translator

Keywords:

بنەما, پارامێتەر, پارامێتەرى بکەرخراو, رێککەوتن, قورساییخستنەسەر, درووستەی زانیاریى

Abstract

   زمان لە بنەڕەتدا بریتییە لە بنەما و پارامێتەر. بنەما لایەنى بایۆلۆژیى زمان ‌و لایەنە هاوبەشەکانى رێزمان لە نێوان زمانەکاندا دەگرێتەوە. هەرچى پارامێتەرە ئەو تایبەتمەندییە رێزمانییانە لەخۆدەگرێت، کە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکى تر دەگۆڕێن. ئەم توێژینەوەیە بۆ قسەکردن لەسەر چەمکى پارامێتەر بە شێوەیەکى گشتیى ‌و پارامێتەرى بکەرخراو بە تایبەتیى تەرخانکراوە، بەڵام بەو پێیەى بەبێ هەبوونى زانیاریى پێشوەختە دەربارەى چەمکى بنەما، ناتوانین بە تەواوەتیى لە چەمکى پارامێتەر تێبگەین، بۆیە توێژینەوەکە بەر لە باسکردنى چەمکى پارامێتەر، چەمکى بنەما لە زمانە سروشتییەکاندا روونئەکاتەوە، دواتریش وەک تەواوکەرى چەمکى بنەما، لەبارەى پارامێتەرەوە ئەدوێت. سەبارەت بە بنەما، مەبەست لە پارامێتەر هەموو ئەو جیاوازییە رێزمانییانەیە، کە مناڵ لە پڕۆسەى زمانوەرگرتندا فێریانئەبێت. ئەمەش بەخشکەیى ئەوە ئەگەیەنێت، کە پارامێتەر پەیوەستە بەو ئەزموونە زمانییەوە، کە مرۆڤەکان لە ژینگەى کەلتووریى ‌و کۆمەڵایەتیى جیاوازدا ئەیانبێت. ئەوە ئەزموونە زمانییەکەیە، کە رێزمانێکى دیاریکراو، لەو سنوورەى، کە رێزمانى جیهانیى رێگەیپێیداوە، بۆ زمانێکى دیاریکراو دەستنیشان ئەکات. شایەنى وتنە جیاوازییە رێزمانییەکانى نێوان زمانەکان زۆر و فرەلایەنن، کە لە چوارچێوەى چەشنە جیاوازەکانى پارامێتەردا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، بەڵام لایەنى کارەکیى ئەم توێژینەوەیە، تەنها بانگەشەی یەکێک لە چەشنەکانى پارامێتەر، کە ئەویش پارامێتەرى بکەرخراوییە ئەکات ‌و ئەو لێکدانەوە جیاوازانە دەخاتەڕوو، کە بۆ پەسنکردنى بکەرخراویى زمانەکان (بە تایبەت زمانى کوردیى) پێشنیازکراون.

Published

2024-08-01

Issue

Section

Articles

How to Cite

چەمکى پارامێتەر لە زمان دا (پارامێتەرى بکەرخراو بە نموونە). (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 7. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/121