دەربڕاوە كۆمەڵاتییەكان لە تەرازووی زانستی زماندا (گفتوگۆ کۆمەڵایەتییەکان بە نموونە)
Keywords:
دەربڕاوە کۆمەڵایەتییەکان (باوە کۆمەڵایەتییەکان), باوە ئابورییەکان, باوە سەربازییەکان, زمان, ئاخاوتن, تابووشکاندنAbstract
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (دەربڕاوە كۆمەڵاتییەكان لە تەرازووی زانستی زماندا- گفتوگۆ کۆمەڵایەتییەکان بە نموونە)؛ هەوڵێکە بۆ شیکردنەوە و خستنەڕووی ئەو دەربڕاوانەی کە هەڵگری بیر و تێگەیشتنی تاکی کوردین و لە ژیانی ڕۆژانەماندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەکاریاندەهێنین.
ئاشکرایە، زمانی کوردی لە نێو وشەکانیدا بیری تاک و کۆمەڵی کوردی ھەڵگرتووە؛ بە ڕێزمانەکەیشی ئەدەبی زمانەکەی بەرانبەر زمانەکانی جیھان خستۆتەڕوو، لە بەرئەوەیە دەتوانین بڵێین: ڕێزمان ئەدەبی زمانە، خودی ڕێزمانیش لە زمانی كۆمەڵەوە وەردەگیرێن و ڕێكدەخرێنەوە. واتە زمان ناسنامەیە، كە دۆخی دەروونی مرۆڤ بە بەرانبەرەکەی (گوێگر) لە ڕێگەی دەربڕاوەكانییەوە دەگەیەنێت. بیركردنەوەكانیش پارچە پارچە لەنێو وشەكاندا دەخرێنەڕوو، بەڵام پێكەوەلكاندنی بیرەكان و خوێندنەوەی بیرەكانیش پێواژۆیەکی )پرۆسەیەكی (دیکەیە، كە لە چێوەی زانستی زماندا شیكردنەوەی بۆ دەكرێت و واتاکانی دەخرێنەڕوو.
سنووری توێژینەوەکە لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانەدایە، کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا بە زاری کرمانجی خواروو بەکاریاندەهێنین و یەکێکیشە لە بابەتە گرنگەکانی بواری زانستی زمانی کۆمەڵایەتی، ئاشکرایشە زانستی زمانی کۆمەڵایەتیش بە لقێک لە لقەكانی زانستیی زمانی کارەکی دانراوە.