رەخنە لە پەروەردەى سەرمایەداریی هاوچەرخ و دیدى پەروەردەیى ئادۆرنۆ وەک ئەڵتەرناتیڤى بەهێز
Keywords:
ئەقڵى ئامرازیى, پەروەردە, رەخنەى پەروەردەیى, پەروەردەى ئۆتۆنۆمAbstract
هەرچەندە رەخنە لە کەلتوور و کۆمەڵگەى سەرمایەداریى، بەشێکى سەرەکیى ئیشەکانى ئادۆرنۆ پێکدەهێنێت، بەڵام دیدى پەروەردەیى و پێداگۆگى رەخنەیى بەشدارییەکى گرنگ لە فەلسەفەى پەروەردەى هاوچەرخدا ئەکەن، هەروەک سەرەتاى پێداگۆگى رەخنەیى بۆ فێرگەى فرنکفۆرت، بە تایبەت ئادۆرنۆ ئەگەڕێتەوە، لە توێژینەوەکەدا رەخنەى ئادۆرنۆ لە پەروەردەى سەرمایەداریی هاوچەرخ و ئەڵتەرناتیڤى بەهێز لە دیدى ئادۆرنۆوە شرۆڤەکراوە، لە کۆنتێکستە جیاوازەکانیدا، کە لە دوو پرسیاردا چێبووە، لە لایەک چۆن ئەقڵى ئامرازیی و زانستیی لە سەرەتاى رۆشنگەییەوەو رۆڵیان هەبووە لەسەر زاڵبوونى مرۆڤ بە سەر سروشتدا، راڤەکراوە. دواتر رەخنە لەو پەروەردەیە گیراوە، کە چۆن رۆڵى لە هێنانەئارایى رژێمە تۆتالیتار و ناسیۆنالیستە رادیکاڵەکان هەبووە، کە پێشەنگى قڕکردنى مرۆڤن، بە نمونەى «گوتارى ئاوشڤیتز» روونکراوەتەوە، لەم نێوەندەدا هەردوو جۆرەکەى رەخنە گرنگن بۆ پەروەردەى ئەمڕۆى مرۆڤایەتیی و هەرێمى کوردستان، چونکە پەروەردە لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریی هاوچەرخ مانا کرۆکییەکەى خۆى لەدەستداوە و بووە بە پەروەردەیەکى ساختە، )نیوە پەروەردە( (Halbbildung)[ (Halbbildung) (نیوە پەروەردە): یەکێکە لەو زاراوانەى ئادۆرنۆ تیۆرى لەبارەیەوە نوسیووە، بە دیدى ئادۆرنۆ، «نیوە پەروەردە» پەروەردەیەکی ناتەواوە و رووکەشە لە گەڕان و «بەدواداچوون بۆ زانین نامۆیە»، بەڵکو بە پلەی یەکەم هەوڵدانە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ دەوروبەر، لە کۆتایى سەدەى نۆزدەدا، بۆرژوازە خوێندەوارەکان وەک سوکایەتى پێکردن بۆ چینەکانى خوار خۆیان بەکاریان ئەهێنا، بڕوانە:
Theodor W. Adorno: Theorie der Halbbildung .(1959) ] ، کە پرسیارى سەرەکیی لە توێژینەوەکەدا ئەڵتەرناتیڤى بەهێز بۆ تێپەڕاندنى ئەم پەروەردەیە چییە؟ بە وردیى راڤە کراوە، هەتاوەکوو تاکێکى ئۆتۆنۆم و رەخنەگر پەروەردە بکرێت.