(لێکدانەوەیەکی نوێ بۆ فۆرم و واتاى وشە لە زمانى کوردیدا - ئامادەکردنى میتۆدى نوسین و خوێندنەوە بۆ قۆناغى باخچەى منداڵان)

Authors

  • م.ی. ڕێگر محمد سلیم سعید بەشى کوردى - کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت - زانکۆى سلێمانى Author
  • م.عوسمان کەریم عبدالرحیم بەشى کوردى - کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت - زانکۆى سلێمانى Translator
  • م.ی. توانا عبدالرحمن عبداللە بەشى کوردى - کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت - زانکۆى سلێمانى Translator
  • د.جوانە ئەحمەد حسین بەشى کوردى - کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت - زانکۆى سلێمانى Translator

Keywords:

فۆرم, واتا ،میتۆدى نووسین, خوێندنەوە, منداڵ

Abstract

  بەدرێژایی مێژووى فەلسەفەى زمان زۆربەى فەیلەسوفەکان تێڕوانینی جیاوازیان دەربارەى زمان و چۆنیەتیى ئەفراندنى هەبووە، کە ئەمەش خۆى لە چەند تیۆرییەکى جیاوازدا بینیوەتەوە، بەپێى سەردەمە جیاوازەکان ڕوانگەى فەیلەسوفەکانى بوارى زمانیش، گۆڕانى بەسەردا هاتووەو تیۆرەکانیان دەربارەى فۆرم و واتاى وشە خستووەتەڕوو، سەرەتا لای گریکەکان بەتایبەت (پلاتۆن و ئەرستۆتێلیس) دواتریش لە چەرخى ناڤیندا و سەردەمانى دواتر، هەتا سەدەى بیست بەتایبەت فەیلەسوفى نەمساوى و بەریتانى (ویتگنشاین)، کە زیاتر جەختى لە سەر فۆرمى وشە کردووە وەک لە واتاکەى، هەربۆیە بە دامەزرێنەرى تیۆرى وێنە لە فەلسەفەى زماندا دادەنرێت، هەروەها لە سەردەمى هاوچەرخدا چەندین تیۆرو تێڕوانینى جیاواز خراونەتەڕوو، زۆرینەیان جەختیان لە سەر گرنگیى فۆرم کردووە بۆ فێربوونى زمان بەتایبەت منداڵ لە قۆناغى باخچەی منداڵاندا، لە توێژینەوەکەدا سود لە تیۆرى وێنەیی لە فەلسەفەى زماندا وەرگیراوە لەگەڵ ئامادەکردن و جێبەجێ کردنى لە سەر سیستەمى پەروەردە لە هەرێمى کوردستاندا. لە ژێر ڕۆشنایی ئەو تیۆرە واتاییانەدا لە توێژینەوەکەدا، گرنگیی بە لایەنى یەکەمى وشە واتە (فۆرم) دراوە، شرۆڤەی نوێ بۆ ئەم لایەنە گرنگەى وشە کراوەو تێگەیەکی زانستیی نوێ ئافەرێندراوە، بە پراکتیزە کردنى لایەنە تیۆرییە واتاییەکان لە ناو زمانەوانیى کرداریدا، کە بە پەروەردەکردنى منداڵەوە پەیوەستن. بەکارهێنانى ئەم میتۆدە نوێیە لە تەمەنى چوار ساڵی منداڵداو دەوڵەمەندکردنى فەرهەنگى ناومێشکیان لەگەڵ بەرجەستە کردنى فۆرمەکانى ترى وشەو بەکارهێنانى وێنەى شتەکانى دەوروبەر هەتاوەکو ئاستی دەربڕین و بەکارهێنانەوەیان لە ژیانى ڕۆژانەدا،  پاشان لە تەمەنى پێنج ساڵیدا ئاشناکردن و ناساندنى لایەنى پەتى (ئەبستراکت)ى وشەکان بە فۆرمى نوسینى دەنگەکانى زمان کە لە پیتەکان پێکدێن، ئەمەش بە گرنگترین قۆناغى گەشەکردنى هزرى منداڵ دادەنرێت، وا لە منداڵ دەکات لە فێرگە دا ئامادەگییەکى باشتری بۆ فێربوون هەبێت. 

Published

2024-07-31

Issue

Section

Articles

How to Cite

(لێکدانەوەیەکی نوێ بۆ فۆرم و واتاى وشە لە زمانى کوردیدا - ئامادەکردنى میتۆدى نوسین و خوێندنەوە بۆ قۆناغى باخچەى منداڵان). (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 9. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/15