رۆڵی دەرامەتە ئاوییەکان لەسەر دابەشبوونی نشینگە گوندییەکان لە ناحیەی خدران
Keywords:
خدران, نشینگە گوندییەکان, دەرامەتی ئاو, تەرزی دابەشبوونAbstract
ئەم تویژیینەوەیە باس لە کاریگەریى دەرامەتى ئاو ئەکات لەسەر دابەشبوونى نشینگە گوندییەکان لە ناحیەى خدران، کە پەیوەندیى و کاریگەریى لەسەر نشینگە گوندییەکان هەیە، بە شێوەیەکى زانستیی و ورد لە رێگەى بەکارهێنانى چەندین نەخشە و هاوکێشەى سەردەمییانە دەخاتەڕوو. ئامانجی سەرەکیى توێژیینەوەکە بریتییە لە دەرخستنی رۆڵی دەرامەتە ئاوییەكان لەسەر شێوازی دابەشبوون و قەبارەی نشینگە گوندییەکانی ناوچەی توێژیینەوە و دۆزینەوەی پەیوەندی نێوانیان. و درووستكردنی نەخشەی تایبەت بە دەرامەتی ئاو لە ناوچەی توێژیینەوە و دیاریکردنی شوێنی سەنتەری گوندەكان بۆ خستنەڕووی پەیوەندی نیوانیان. لەم توێژیینەوەیەدا بە چەند دەرئەنجامێک گەیشتووین، لەوانە:
شوێنی ناوچەی توێژیینەوە یارمەتیدەرە بۆ دەوڵەمەندی ناوچەکە بە دەرامەتی ئاو، پاڵپشت بەو تایبەتمەندییە سرووشتییانەی ناوچەی توێژیینەوە هەیەتی، کە رۆڵی گرنگییان بینیوە.
دانيشتوان لە ناوچەى تویژيینەوە زياتر پشت بە ئاوى ژێرزەوى دەبەستن بۆ كارو چالاكييەكانى رۆژانەيان، و كەمتر سوود لە ئاوى سەرزەوى وەردەگرن.
بوونی بڕێكی زۆر لە دەرامەتی ئاو بە شێوەی ئاوی سەرزەویی و ژێرزەویی كاریگەریی لەسەر دابەشبوون و چڕی و تەرزی نشینگە مرۆییەكان بەم شێوەیە هەیە:-
دابەشبوون و بڵاوبوونەوەی نشینگە مرۆییە قەبارە گەورەكان لە نزیك چەم و رووبار و كانیاوەکان.
بەدیاركەوتنی تەرزی پەرشوبڵاو لەسەر ئاستی ناوچەکە، بەپێی هاوكۆلكەی نزیكترین هاوسێ(الجار الأقرب) بەهۆی دابەشبوونی نشینگە مرۆییەكان لەسەر چەم و رووبارە سەرەكییەكان.