هەڵوێستی وڵاتانی هەرێمیی لە ئاست سزا ئابوورییە سەپێنراوەکانی سەر عێراق1990-2003
Keywords:
عێراق, وڵاتانی هەرێمیی, گەمارۆ, سزا ئابوورییەکان, بەرنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراکAbstract
ئەم توێژینەوەیە، تیشکدەخاتەسەر هەڵوێستی وڵاتانی هەرێمیی و هاوسێی عێراق (ئێران و توورکیا و سووریا و ئوردن و وڵاتانی هاریکاریی کەنداو) لە ئاست گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر عێراق لەماوەی ساڵانی1990-2003. هەڵوێستی ئەم وڵاتانە لەماوەی دیاریکراودا بەوه ناسراوە، کە جێگر و سەقامگیر نەبووە و گۆڕاوی سزا ئابوورییەکان و قۆناغەکانی ئەم سزایە رۆڵی لە دەستنیشانکردنی ئەم هەڵووێستانەدا، هەبووە. ئەمەش بە روونی لە هەڵوێستی ئەم وڵاتانەدا لە ماوەی بەر لە جێبەجێکردنی بەرنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراکOFF- 1995 و دوای جێبەجێکردنی ئەبینرێت. بۆ ئەم مەبەستە پشت بەست بە میتۆدی توێژینەوەی مێژوویی و شیکاریی، توێژینەوە، کە ئامانجیی ئەوەیە، کە هەڵوێستی ئەم دەوڵەتانە لەم قۆناغەدا بخاتەڕوو و شوێنەواری گۆڕاوی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و سزا ئابوورییەکان لەسەر ئەم هەڵووێستە نیشان بدات. لە کۆتاییدا، توێژینەوە، کە گەیشتووە بەو ئەنجامەی، کە هەریەک لە توورکیا و سعوودیە و ئێران و کوەیت و سووریا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکان و زیانمەندبوونیان پێداگربوون لەسەر چۆکپێدادانی حوکمڕانانی عێراق و کەمکردنەوەی رۆڵی هەرێمیی و کاریگەرییەکانیی لەسەر ناوچەکە لە میانی پاپەندبوون بە بڕیارەکانی تایبەت بە گەمارۆ ئابوورییەکانەوە، بە پێچەوانەی ئوردن ، کە تێکچوونی ئابووریی عێراق بەهۆی سزاکانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو کاری لێکردبوو. هەروەها ساڵی1995 جێگەیەکی بەهێزی لە دووبارە گەڕانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی عێراق بە هەریەک لەم دەوڵەتانەی هاوهەرێمییانەوە هەبووە.