وەرگرتن و بەكارهێنانی وشەی بیانیی پەیوەست بە راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان دا - توێژینەوەیەكی مەیدانییە

Authors

  • م. هەژار خداداد حسن زانكۆی گەرمیان – كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت - بەشی زمانی کوردی Author
  • پ.ی.د. یادگار عەلی محەمەد زانكۆی گەرمیان – كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت - بەشی زمانی کوردی Translator

Keywords:

وەرگرتنی وشە, بەکارهێنانی زمان, راگەیاندن, زمانی راگەیاندن, پەتییخوازیی زمانیی

Abstract

ئەم توێژینەوەیە بریتیيە لە دەستنیشانكردنی تێڕوانینی رۆژنامەنووسان لە بارەی وەرگرتن و بەکارهێنانی وشەی بیانیی لە بواری پیشەکەیان، لەگەڵ گەیشتن بە هۆکار و پاڵنەرەکانی بەکارهێنانی وشەی بیانیی لە لایەن رۆژنامەنووسانەوە، هەروەها دەستنیشانكردنی لێکەوتەکانی بەکارهێنانی وشەی بیانیی لەسەر زمانی کورديی پەیوەست بە راگەیاندنی کورديی لە روانگەی پسپۆرانی زمانی كوردیی. توێژینەوەكە لە جۆری توێژینەوە وەسفییەكانە و رێبازی رووپێوکاریی لە رێگەی درووستكردنی (دوو) فۆرمی راپێویی و دابەشكردنی بەسەر رۆژنامەنووسان كە ژمارەیان (58) رۆژنامەنووسی دەزگاكانی راگەیاندن و پسپۆرانی زمانی كوردیی كە ژمارەیان (53) پسپۆری زمانی كوردییە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان پێكهاتووە. ئەم توێژینەوەیە بەچەند ئەنجامێكی زانستیی گەیشتووە: زۆرینەی رۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان بەرێژەی (48.3%)، پێیانوایە (بەڵێ‌) كارێكی باشە وشەی وەرگیراوی بیانیی لەمیانەی كارەكەیان بەكاربهێنرێت، بەڵام پلەی دووەمیان؛ بە رێژەی (44.8%) بە (نەخێر) وەڵامیانداوەتەوە. لە بارەی لێكەوتەكانی ئەو دیاردەیە لەسەر زمانی كوردیی پسپۆرانی زمانی كوردیی بەرێژەی (41.5%) بۆ هەریەك لە بژاردەكانی: (زۆر لەگەڵیدام) و (لەگەڵیدام)، باوەڕیان وەهایە كە وەرگرتن و بەکارهێنانی وشەی بیانیی لە بواری راگەیاندندا، بەبێ مەرج و پلانی زمانيی، كاریگەریی نەرێنیی لەسەر درووستبوونی زمانی ستانداردی کوردیی ئەبێت و رێژەی (50.9%)شیان لەگەڵ ئەوەدان كە وەرگرتن و بەکارهێنانی وشەی بیانیی لە بواری راگەیاندن لەبری وشە پەتییە کوردیییەکان، ئەگەرێکە بۆدرووستبوونی دووهێندەییکردنی وشە لە زمانی کوردییی و..هتد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا؛ زۆرینەی پسپۆرانی زمانی كوردیی لەگەڵ كرانەوەی زمانی كوردیین بەرووی وەرگرتنی وشەی بیانیی و بەكارهێنانی لە كاری رۆژنامەنووسیى دا، لە گرنگترین شێوازەکانی وەرگرتنیش، ئاماژەیان: بە پلەی یەكەم وەرگرتنی كوردییکراو بەرێژەی(%68.8)، پاشان گۆڕینی وشەى وەرگیراو بەرێژەی(%47.9) بە پلەی سێیەم وبەڕیژەی  (%21.7)شێوازی ئاوێتەكردنیان لاپەسەندە، بەڵام ژمارەیەکی کەمی پسپۆرانی زمانی کوردیی بەرێژەی(%10.4) لەگەڵ وەرگرتنی وشەی بیانیی دەقاودەق و بێ دەستکارین.

Published

2024-08-02

Issue

Section

Articles

How to Cite

وەرگرتن و بەكارهێنانی وشەی بیانیی پەیوەست بە راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان دا - توێژینەوەیەكی مەیدانییە. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 5. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/176