شێوازی زمانی به‌هێز و بێهێز له‌ روانگه‌ی كۆزمانه‌وانییه‌وه

Authors

  • م.محمد حسین احمد به‌شی كیمیا، كۆلێجی زانست، زانكۆی گه‌رمیان Author
  • پ.شاخەوان جلال حاجی فرج به‌شی كوردیی، كۆلێجی زمان، زانكۆی سلێمانیی Translator

Keywords:

شێوازی زمانی به‌هێز, شێوازی زمانی بێهێز, ده‌سه‌ڵات, هاوکاریی, ستراتیژە‌ زمانییه‌كان, قایلكردن

Abstract

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ ناونیشانی (شێوازی زمانی به‌هێز و بێهێز له‌ ڕوانگه‌ی كۆزمانه‌وانیییه‌وه‌) كار له‌سه‌ر ده‌رخستن و راڤه‌كردنی شێوازی ئاخاوتنی به‌هێز و شێوازی ئاخاوتنی بێهێز ئه‌كات، به‌ ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی میتۆد و رێبازێكی تیۆریی و كاره‌كیی گونجاو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆزمانه‌وانیی له‌ کوردیی.
    گرنگیی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌، كه‌: (ا) چۆنێتی لێك جیاكردنه‌وه‌ی شێوازی به‌هێز و شێوازی بێهێز روون ئه‌كاته‌وه‌، كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ هه‌ردوو چه‌مكی «زمانی هێز» (توخم، ته‌مه‌ن، پله‌وپایه‌ی کۆمەڵایەتیی) و «هێزی زمان»ه‌وه‌ (سه‌رجه‌م لێهاتوویی و شاره‌زایی تاك ئه‌گرێته‌وه‌ له‌ داڕشتن و رێكخستنی ده‌ربڕینه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و سه‌رنجڕاكێش). (ب) به‌ پێی زانیاریی توێژه‌ر تاكو ئه‌م مێژووه‌، ئه‌و میتۆده‌ له‌ زمانی کوردیی بۆ لێك جیاكردنه‌وه‌ی شێوازی به‌هێز و شێوازی بێهێز جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.
    ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ دوو به‌ش پێكهاتووه‌، به‌شی یه‌كه‌م بۆ ناساندنی هێز و ده‌سه‌ڵات له‌ زماندا (بنه‌مایه‌كی تیۆریی) ته‌رخانكراوه‌، هاوكات سه‌رچاوه‌ی ده‌ستخستنی ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاته‌ و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر قایلكردنی وه‌رگران به‌ چڕی تاوتوێكراوه‌. به‌شی دووه‌م بۆ (ستراتیژه‌ زمانییه‌كانی شێوازی به‌هێز و بێهێز) ته‌رخانكراوه، تێیدا له‌و ستراتیژه‌ زمانییانه‌ كۆڵراوه‌ته‌وه‌‌، كه‌ كه‌ره‌سته‌ی سەرەکییی توێژینه‌وه‌ هاوچه‌رخه‌كانن، ئه‌م ستراتیژانه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ وه‌ك بنه‌مای لێك جیاكردنه‌وه‌ و ناسینه‌وه‌ی شێوازه‌ به‌هێز و بێهێزه‌كان ده‌رئه‌كه‌ون (سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كانی زمانی كوردیی له‌م بواره‌دا پشتیان پێبه‌ستووه‌)، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌وه‌مان سه‌لماندووه‌، كه‌ ئه‌و ستراتیژانه‌ به‌ ته‌نها ناتوانن ببن به‌ بنه‌ما، مه‌گه‌ر ڕه‌هه‌نده‌كانی ده‌ورووبه‌ر و ژینگه‌ و توخم و ته‌مه‌ن و پله‌وپایه‌ی کۆمەڵایەتییی قسه‌كه‌ر و وه‌رگری تیا ره‌چاوبكرێت.
له‌ كۆتاییدا ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌، لیستی سه‌رچاوه‌كان، پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بیی و ئینگلیزییی خراوه‌ته ‌روو.

Published

2024-08-03

Issue

Section

Articles

How to Cite

شێوازی زمانی به‌هێز و بێهێز له‌ روانگه‌ی كۆزمانه‌وانییه‌وه. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 7. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/197