فرێزى دیارخەریی فەرهەنگیى لە شێوەزارى سلێمانیی دا
Keywords:
سەرى فەرهەنگیى, درووستە, پڕۆژەسازدان, فرێزى فەرهەنگیى, فرێزى دیارخەرییAbstract
توێژینەوەکە بە ناونیشانى (فرێزى دیارخەریی فەرهەنگیى لە شێوەزارى سلێمانیی دا)، هەوڵدانە بۆ پەسەندکردنی روانگەکانى ناسینەوەى فرێز بە گشتیی و پڕۆژەى فرێزى دیارخەریی فەرهەنگیى لە زمانى کوردیى- شێوەزارى سلێمانیی دا بە تایبەتیی. توێژیینەوەیەک بە گرنگ زانرا، کە بتوانێت لەلایەک وابەستەى دیاریکردنى ئەو توخمە فەرهەنگییانە بێت، کە وەک سەرى پڕۆژەسازدەر، بە میکانیزمى بەرهەمهێنانى پڕۆژەى فرێزى دیارخەریی فەرهەنگیى، هەژمار ئەکرێن و، لە لایەکی ترەوە کرۆک و خودى توێژینەوەکە ببن بە بەڵگە بۆ بوونى جۆرێکى تری فرێزى دیارخەریی، کە (فرێزى دیارخەریی ئەرکیی)یە، بەم پێیەش روانگەى جیاکارییەکە، پشت بە چەشنى درووستە/ پێکهاتەى توخمە پڕۆژەسازدەرەکان ببەستێت. ناوەڕۆکى توێژینەوەکە، دەستنیشانکردنى ئەو توخمە فەرهەنگییانەیە، کە پشتبەستوو بە بنەماکانى تیۆرى (X-bar)، وەک سەرى فەرهەنگیى بۆ بەرهەمهێنانى (فرێزى فەرهەنگیى) دیاریکراون، لەناو چەشنى ئەو فرێزانەشدا، (فرێزى دیارخەریی فەرهەنگیى) بە هەند وەرگیراوە و پەیوەست بە توخمى پڕۆژەسازدەر و میکانیزمەکانى بەرهەمهێنانییەوە، کارى لەسەر کراوە. توێژینەوەکە دەریخست، کە لە روانگەى تیۆرى (X-bar)ەوە، جۆرى زانیاریی و ناواخنى سەرە پڕۆژەسازدەرەکان، هۆى ناسینەوە و پەسەندکردنی (فرێزى دیارخەریی فەرهەنگیى)ن، ئەو فرێزانەش، خاوەنى درووستە و گۆکردن و مەوداى بونیاتنانى تایبەت بە خۆیانن.