ناشتنی مردوو وەک مەراسیمێکی کۆمەڵایەتیی (توێژینەوەیەكی ئەنترۆپۆلۆژییە)

Authors

  • د. نادیە ولی جبار زانکۆی سەلاحەددین/ کۆلێژی ئاداب/ کۆمەڵناسی Author
  • پ.ی.م. هەردی زیاد صالح زانکۆی سەلاحەددین/ کۆلێژی ئاداب/ بەشی فەلسەفە Translator

Keywords:

مردن, ناشتنی مردوو, داب و نەریت, کەلتوور, مەراسیم

Abstract

  ئەم توێژینەوەیە ئەنترۆپۆلۆژییە دەربارەی داب و نەریتی ناشتنی مردووە لەشاری هەولێر. ئامانجی شیکردنەوە و دیاریکردنی ئاماژەکانی مەراسیمی ناشتنی مردووە بە پێی داب و نەریتی شاری هەولێر و دەستنیشانکردنی ئەو گۆڕانانەی بەسەر ئەم مەراسیمەدا هاتوون. دیاریکردنی گۆڕانکارییەکان، خستنەڕووی ئەرکەکانی ئەم مەراسیمە. ئایا ناشتنی مردوو ئەرکێکی کۆمڵایەتییە؟ چۆن بەڕێوە ئەچێت؟ ئایا ئەو گۆڕانانەی بەسەر کۆمەڵگەدا یەن، چ کاریگەرییەکیان هەیە لەسەر گۆڕانی شێوازی بەرێوەچوونی ئەم رێوڕەسمە؟ میتۆدی بەکارهاتوو بریتییە لە میتۆدی (ئیتنۆگرافیا و بەراوردکاریی). سەبارەت بە نموونەی تویژینەوەکە مەبەستدارە و نموونەی )حاڵەتە دەوڵەمەندەکان)ە لە (10) کەس پێکهاتوون. چاوپێکەوتن و تێبینیی بە بەشدارییکردن، بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی یەکان بەکارهاتوون. ئەنجامەکانی توێژینەوەکە:  ئەم مەراسیمە پێگەی کۆمەڵایەتیی مردوو دەرئەخات، پەیوەندییی کۆمەڵایەتیی ناوان تاکەکان بەهێز ئەکات. ئێستا ئەم مەراسیمە رێز و سەنگی خۆی لەدەست نەیاوە، لەگەڵ ئەوەی کۆرۆنا کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە لەسەر شێوازی ناشتنی مردوو لە شاری هەولێر. گۆڕانی هەندێک نەریت و هاتنە ناوەوەی نەریتی نوێ. شێوازی بەڕێوەچوونی ئەم مەراسیمە هەندێک گۆڕاوە، بە جۆرێک لە ناو چینی باڵا لە لایەنی خەرجییەوە هەندێ زیادەڕۆیی تیا ئەکرێت. ئێستا نوێژی ئیسقات ئەکرێت، بەڵام زۆر کەمبووەتەوە. مەراسیمی ناشتنی مردوو چەند ئەرکێکی هەیە: کولتووریی و کۆمەڵایەتیی، ئایینیی و دەروونیی. 

Published

2024-08-03

Issue

Section

Articles

How to Cite

ناشتنی مردوو وەک مەراسیمێکی کۆمەڵایەتیی (توێژینەوەیەكی ئەنترۆپۆلۆژییە). (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 7. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/199