سيسته‌می دۆخ له ‌شێوه‌زاری هه‌ورامیی دا

Authors

  • م.تریفه‌ محه‌مه‌د فه‌ره‌ج كۆلێژی په‌روه‌رده‌-به‌شی كوردیی زانكۆی گه‌رمیان Author
  • پ.عه‌بدلجه‌بار مسته‌فا مه‌عروف كۆلێژی زمان-زانكۆی سلێمانی Translator
  • پ.فه‌ریدوون عه‌بدول محه‌مه‌د كۆلێژی زمان-زانكۆی سلێمانی Translator

Keywords:

دۆخ, نۆمینه‌تیڤ-ئه‌كوزه‌تیڤ, نیشانه‌ی دۆخ, جێنده‌ر, ئه‌رگه‌تیڤ, ئه‌رگه‌تیڤی نیشانه‌دار, ئه‌رگه‌تیڤی بێ نیشانه‌

Abstract

له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا سیسته‌می دۆخ وه‌ك‌ دیارده‌یه‌كی رێزمانیی زمان له‌ چوارچێوه‌ی قوتابخانه‌ی به‌رهه‌مهێنان و گوێزانه‌وه‌ ئه‌خرێته‌ روو، تیۆرییه‌كه‌ بۆ هه‌موو زمانه‌ سرووشتییه‌كان/زمانی مرۆڤ یه‌كسانه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو فرێزه‌كانی ناو رسته‌، پێویسته‌ له ‌ژێر پێڕەو  و بنه‌ماكانی ئه‌م تیۆره‌دا دۆخ وه‌ربگرن، به‌ڵام نیشانه‌كانی دۆخ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ماكانی تیۆرییه‌كه‌ مه‌رج نییه‌ له ‌هه‌موو زمانه‌كاندا یه‌كسان بن، چونكه‌‌ هه‌ر زمانێك به‌ پێی تایبه‌تمه‌ندییهکانی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نیشانه‌كانی دۆخ دا ئه‌كات. یه‌كێك یان زیاتر له‌ نیشانه‌كانی(مۆرفۆلۆژیی، شكاندنه‌وه‌، نیشانه‌_ عه‌لامه‌/حركات، جێكه‌وته‌) به‌كار ئه‌هێنێت. توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ تێڕوانین و دیدگایه‌كی نوێوه‌ له‌ سیسته‌می دۆخ له‌ شێوه‌زاری هه‌ورامیی ئه‌دوێت‌. له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا‌ گریمانه‌ی ئه‌وه‌ ئه‌كرێت، كه‌ شێوه‌زاره‌كه‌ بۆ نیشانه‌ كردنی فرێزه‌ دۆخ وه‌رگره‌كانی رسته‌ بنه‌مای جێكه‌وته ‌و شكاندنه‌وه پێڕەو  ئه‌كات.‌ پاڵپشت به‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌ له‌ زمانه‌كانی هاوشێوه‌ی شێوه‌زاره‌كه‌ ئه‌هێنرێته‌وه‌، هەبوونی مۆرفێمی تایبه‌ت به‌ نیشانه‌ی دۆخ له‌م شێوه‌زاره‌دا ره‌ت ئه‌كرێته‌وه‌. له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا رێبازیی په‌سنیی شیكاریی  به‌كار ئه‌هێنرێت. بۆ نموونه‌ و سامپڵی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ده‌رباره‌ی شێوه‌زاره‌كه‌ نوسراون له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی نموونه‌ له‌ ئاخێوه‌ری ره‌سه‌نی شێوه‌زاره‌كه‌ به‌كار ئه‌هێنرێت، له‌ هه‌ندێك شوێندا بۆ به‌راوردكردن و به‌ڵگه‌ی گریمانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ جگه‌ له‌ زاری ناوه‌ڕاست نموونه‌ی زمانه‌كانی تری وه‌كو(هه‌نگاریی،عه‌ره‌بیی،ئینگلیزیی،ئه‌ڵمانیی)ئه‌هێنرێته‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ تیۆریی به‌كارهاتووی توێژینه‌وه‌كه‌ تیۆریی به‌رهه‌مهێنان و گوێزانه‌وه‌یه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك شوێندا به‌ پێی پێویستی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌چێته‌ سنووری مینیماڵ پرۆگرامه‌وه‌. به‌ ئامانجی ده‌رخستن و روونكردنه‌وه‌ی سیسته‌م و نیشانه‌كانی دۆخ و جیاكردنه‌وه‌ی له‌ ئه‌رگه‌تیڤ وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی رێزمانیی شێوه‌زاره‌كه‌. له ‌كۆتاییشدا توێژینه‌وه‌كه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ ئه‌گات‌، كه‌ ئه‌م شێوه‌زاره‌، له‌ سیسته‌می دۆخ دا هاوشێوه‌ی زاری ناوه‌ڕاست شێوه‌زاری سلێمانیی، پێڕەو  ی سیسته‌می دۆخی نۆمینه‌تیڤ_ ئه‌كوزه‌تیڤی ئه‌كات، بۆ نیشانه‌كانی دۆخ له‌م شێوه‌زاره‌دا به‌هۆی جێكه‌وته‌ی سینتاكسیی، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ فرێزه‌ سینتاكسییه‌كان هه‌روه‌ها شكاندنه‌وه‌ له‌ فرێزه‌ مۆرفۆسینتاكسییه‌كاندا_ فرێزه‌ دۆخوه‌رگره‌كان/  فرێزه‌كانی رێككه‌وتن نیشانه‌ ئه‌كات.

Published

2024-08-04

Issue

Section

Articles

How to Cite

سيسته‌می دۆخ له ‌شێوه‌زاری هه‌ورامیی دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 8. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/214