رەوشی ئابووریی كوردستان لە تێڕوانینی رۆژهەڵاتناسانی ئیتاڵیا و فەڕەنسا لە سەدەی سیانزە هەتا ساڵی 1819

Authors

  • م. عبدالخالد صابر كریم بەشی مێژوو – كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان- زانكۆی سلێمانی Author
  • پ. ی. د. ئاكۆ عبدالكریم محمود شوانی بەشی مێژوو – كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان- زانكۆی سلێمانی Translator

Keywords:

پێگەی جوگرافیای كوردستان, چینەكانی كۆمەڵگەی ئابووریی كورد, رەوشی ئابووریی كوردستان تاكو ساڵی 1819

Abstract

ئامانج لەم توێژینەوەیە بۆ ئاماژە پێدان و تێگەیشتنە لە بارەی رەوشی ئابووریی كوردستان و پەیوەندی ئەو ئابوورییەی  بە نەتەوەكانی دراوسێی، هەروەها لە هەمان كاتدا تیشك خستنە سەر رۆڵ و کااریگەریی  هەر سێ بەشەكەی ئابووریی (كشتوكاڵ، پیشەسازییی، بازرگانیی )ی كوردستان لە سەدەی سیانزەوە تاكو ساڵی 1819 كە ئەو كاتانە كوردستان بە بارودۆخێكی ئابووریی هەستیاردا ئەڕۆیشت، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو بارودۆخە سیاسییانەی ئەو كاتانە كە لە ناوچەكەدا لە ئارادا بوو وەك ململانێی سیاسیی و سەربازیی نێوان دوو دەوڵەتی سەفەویی  و دواتر قاجارییی و دەوڵەتی عوسمانیی . ئاستەنگەكانی ئەم توێژینەوەیە، ئەوەیە كە سەرچاوە لە بارەی رەوشی ئابووریی كوردستان لە پێش نیوەی یەکەمیی سەدەی هەژدە بە گشتیی و لە نیوەی دووەمی سەدەی هەژدە بەدواوە، بە پێی پێویست ئەوەی زیاتر لەو بارەیەوە باسی كردبێت تەنها نووسراوی رۆژهەڵاتناسە ئەوروپاییەكان ئەگرێتەوە، كە پێویستی بە كات بووە بۆ بەدەست خستنیان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو نووسراوانە پێویستیی بە روونكردنەوە و شیكردنەوەش هەیە. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی لێكۆڵینەوەی مێژوویی پەیڕەو كراوە لە چوارچێوەی شێوازی پێكهاتەییدا بە مەبەستی ئەوەی لەم رێیەوە زانیارییە مێژووییە ئابوورییەكانی كوردستان بخرێنە روو، هەروەها شێوازی شیكاریی و لێكدانەوەش پەیڕەو كراوە. توێژینەوەكە پێكهاتووە لە پێشەكیی و دەروازەو سێ تەوەر و دەرئەنجام و لیستی سەرچاوەكان. لە تەوەرەی یەكەم دا بە كورتی ئاماژە بە جوگرافیای كوردستان و پێگەكەی لە ناوچەكەدا دراوە، كە بە درێژایی سەردەمەكان بووبووە بە ناوچەیەكی گرنگ بە لای وڵاتانی ناوچەكە و زلهێزەكان، ئەمەش بە هۆی فراوانی خاكەكەیەوە بووە، بووبووە بە پردێك لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا، ئەمە لە لایەك، لە لایەكی ترەوە كەوتبووە سەر رێگایەكی بازرگانیی  گرنگ كە بە رێگای ئاوریشم ناسرابوو، جگە لەوانەش بە یەكێك لە ناوچە دەوڵەمەندەكان دائەنرێت لە رووی كشتوكاڵ و ئاژەڵداریی و باخدارییەوە. لە تەوەرەی دووەم دا، گرنگیی دراوە بە رەوشی ئابووریی كوردستان لە سەدەی سیانزەوە تاكو ساڵی 1819، كە كۆمەڵگەی کوردییی لە سێ چین پێكهاتبوو، كە بریتی بوون لە کۆچەریی و نیمچە کۆچەریی و نیشتەجێبووانی گوند و شارەكان، هەروەها گرنگیی دراوە بە رەوشی ئابووریی كوردستان لە سەرەتای نیوەی دووەمی سەدەی هەژدە تاكو ساڵی 1819. سەرەڕای ئەوانەش گرنگیی دراوە بەو گیروگرفتە سرووشتیی و مرۆییانەی كە رووبەڕووی ئابووریی كوردستان بووە بەوە.

Published

2024-08-04

Issue

Section

Articles

How to Cite

رەوشی ئابووریی كوردستان لە تێڕوانینی رۆژهەڵاتناسانی ئیتاڵیا و فەڕەنسا لە سەدەی سیانزە هەتا ساڵی 1819. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 9. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/220