ئینتیما لەنێوان کوردبوون و موسوڵمانبوون دا

Authors

  • دکتۆر ئیبراهیم سادق مەلازادە زانکۆی سۆران، بەشی کۆمەڵناسیی Author

Keywords:

ئینتیما, ناسنامە, کوردبوون, موسوڵمانبوون, سیمبۆڵە کوردییەکان, باشووری کوردستان, حکومەتی هەرێمی کوردستان

Abstract

توێژینەوەیەکی سۆسیۆلۆژییانەی بەراوردکارییە سەبارەت بە پرسی ناسنامە لە نێوان ئایین و نەتەوەدا. جۆرێکە لە بەراوردکاریی لەنێوان کۆی گشتیی هەڵوێستی تاکەکان، کە لە وتارەکانییان دا دەریانبڕیوە، لەگەڵ وەڵامی پرسیارەکانی فۆرمی ڕاپرسیی، کە بە شێوەیەکی تایبەت ئاڕاستەی ئەو کەسانە کراوە کە خۆیان بە ئیسلامیی داناوە، چ لەناو گرووپێکی سیاسیی یا ئاینیی دا، یان بەتەنیان، لە باشووری کوردستان.
ئینتیمای ئیسلامییەکانی کورد لەباشووری کوردستان، بۆ نەتەوەیە یان بۆ موسڵمانبوونە، یان بۆ هەردووکییانە یان بۆ هییچیانە؟ ئایا ئەو کەسانە دەیانەوێت سیستمی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان بگۆڕن یان نا؟ ئەم جۆرە ئینتیمایە، یەکێکە لەو پرسە ئیشکالئامێزانەی کە لە واقیعی ئەمڕۆی باشوری کوردستان دا، پێویستیی بە ڕۆشنکردنەوەی زیاتر و گرنگیپێدانی زیاتر هەیە. گرنگیی ئەم لایەنەش، ڕێگرییکردنە لە ئەگەری پێکدادانی هەڵگرانی ئەو دوو ئینتیمایە لەڕێگای چارەسەرکردنی پێشوەختەی ئەو ئیشکلایەتە. بۆ گەیشتن بە وەڵامی ئەو پرسیارانە، پشت بە دوو میتۆدی جیاوازی تێکهەڵکێش بەستراوە، یەکەمیان؛ چاودێرییکردنی وتاری ژمارەیەك کەسە، کە سەر بە یەکێك لە ڕەوتە ئیسلامییەکانن، یان ئیسلامییانە بییردەکەنەوە، میتۆدی دووەمیش، ناردنی پرسیارنامەیەکە بۆ هەموو کەسانەی کە چاودێریی وتارەکانییان کراوە، بەتایبەتیش لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا. 

Published

2024-07-31

Issue

Section

Articles

How to Cite

ئینتیما لەنێوان کوردبوون و موسوڵمانبوون دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 10. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/23