هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییە خۆشگوزەرانییەکان لە شاری دەربەندیخان لە رووی ژمارە و چڕییەوە
Keywords:
خزمەتگوزاریی, خۆشگوزەرانیی, کاتەکانی بەتاڵیی, دەربەندیخان, چڕیی دابەشبوونAbstract
ئامانج لەم توێژینەوەیە دەرخستنی شێوازی دابەشبوونی خزمەتگوزارییە خۆشگوزرانییەکانە لە شاری دەربەندیخان دا، هەروەها هەڵسەنگاندنی ئاستیان و خەمڵاندنی پێداویستییەکانی شارەکە بۆ ئەم جۆرە خزمەتگوزرارییە. بۆ گەیشتن بە ئامانجی توێژینەوەكە، لە سەرەتا کۆکردنەوەی داتا لە رێگەی سەرچاوەی فەرمیی و رێکخراوەکان جێبەجێ کراوە ، پاشان دەرخستنی ئەنجامەکان لە شێوەی خشتەی جۆراوجۆر، هەروەها وەرگرتنی داتای شوێنی ناوەندەکان لە رێگای بەکارهێنانی بەرنامەکانی (Google pro earth) و دووبارە رێکخستن و نیشاندانیان بە شێوەی نەخشە لە رێگەی بەکارهێنانی سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان (GIS، دواتر هەڵسەنگاندنی ئاستی ئەم خزمەتگوزاریی یانە و دیاریکردنی پێداوستییەکانی شارەکە بە پێی پێوەرە ستانداردەکان بۆ هەریەکەیان خراونەتەڕوو. لە کۆتایدا توێژینەوەکە گەیشتووە بە كۆمەڵێك دەرئەنجام لەوانە چەندین ناوەندی خۆشگوزەرانی بەپێی پێوەرەکان لە ئێستادا لە رێژەی پێویستیی دانیشتوان زیاترن، بۆ نموونە (7) کافتریا زیادە و (4) رێستۆرانت و (2) هۆڵی لەشجوانیی، هەروەها تا رادەیەک ناهاوسەنگیی هەیە لە دابەشبوونی ئەم خزمەتگوزاریی یانە لە شارەکەدا. لەگەڵ خستنەڕووی چەندین پێشنیار لەوانە بۆ درووستکردنی هاوسەنگیی لە دابەشبوونی خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانییەکان لە شارەکەدا، هەوڵ بدرێت بۆ درووستکردنی پارک لە نزیک ئەو گەڕەکانەی لەلایەن کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە درووست کراون وەک گەڕەکەکانی (زمناکۆ-شۆڕش-گوڵان-ڕاپەڕین-کانی سارد-قەڵا-وارماوا-سەرا-پیشەسازی-سیروان-دەرسیم)، کە کەمترین خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیان تێدایە.