بایه‌خی ئابووریی زێی بچووك له روانگه‌ی گه‌شتوگوزاره‌وه، له سنووری قه‌زای كۆیه
Keywords:
چالاكیی گه‌شتوگوزار, قه‌زای كۆیه, ئابووریی, زێی بچوکAbstract
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بایه‌خی ئابووریی زێی بچووك له روانگه‌ی گه‌شتوگوزار له قه‌زای كۆیه، كاریگه‌ریی گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر ئابووریی ناوچه‌كه شیكراوه‌ته‌وه، چالاكیی گه‌شتوگوزار رۆڵی له ره‌خساندنی چه‌ندین هه‌لی كار بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه و دابین كردنی داهاتێكی باش بۆ قه‌زاكه هه‌یه، قه‌زای كۆیه كه‌وتۆته نێوان هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر، كه‌ركووك، سلێمانی، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیارانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووك و شاره‌كانی تری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، روو له ناوچه گەشتیارییه‌كانی قه‌زای كۆیه بكه‌ن، شایانی باسه گه‌شتیارانی ناو‌چه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سه‌رووی(80%)ی رێژه‌ی گه‌شتیارانی قه‌زاكه پێك ئه‌هێنن. چه‌ند پڕۆژە‌یه‌كی گەشتیاری له لایه‌ن حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ته‌وه له ناوچه‌كه جێبه‌جێكراوه، زیاتر له (942)كه‌پر و (25)كابینه‌ی گەشتیاری هه‌یه، به‌سه‌ر (6)كۆمه‌ڵگای گەشتیاری و چه‌ند پڕۆژە‌یه‌كی بچووك دابەشبوون، له ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه زیاتر له (267000)گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه له ساڵی (2022)، چالاكیی گه‌شتوگوزار به شێوه‌یه‌كی راستەوخۆ هه‌لی كاری ره‌خساندوه بۆ (250)كه‌س له هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ، جگه له‌مه‌ش ده‌یان هه‌لی كاری ره‌خساندوه به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه، داهاتی ساڵانه‌ی گه‌شتوزار له ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه زیاتره له (5.5)پێنج ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دینار. بوونی زێی بچووك یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی چالاكیی گه‌شتوگوزار له ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه، ئاووهه‌وای ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه گونجاو و یارمه‌تیده‌ره بۆ چالاكیی گه‌شتوگوزار، گه‌شتیاران هه‌ست به ئاسووده‌یی ئەکەن، ئارامی و ئاسایشی ته‌واو بۆ گه‌شتیاران دابین كراوه و گه‌شتیاران هه‌ست به پارێزراوی و ئاسایش ئەکەن.