شیكردنەوەیەكی هایدرۆلۆجی بۆ خەمڵاندنی داهاتی ئاوی ساڵانە لە ئاوزێڵی سەرتەك بە بەكارهێنانی میتۆدی (SCS-CN) و تەكنیكی (GIS & RS)

Authors

  • م. د. هێمن نصرالدین محمدامین بەشی جوگرافیا - كۆلێجی پەروەردە- زانكۆی گەرمیان Author
  • م. د. هێرۆ نصرالدین محمدامین بەشی جوگرافیا - كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان - زانكۆی سلێمانی Translator

Keywords:

داهاتی ئاو, قووڵیی و قەبارەی ئاوی رۆیشتووی سەر زەوییی, ئاوزێڵی سەرتەك, میتۆدی (SCS-CN), بەهای (CN)

Abstract

ئەم توێژینەوەیە لە بواری هایدرۆلۆجیای پراكتیكییدا كراوە. ئامانج لەم توێژینەوەیە دەرخستنی داهاتی ئاویی ساڵانەیە لە ئاوزێڵی سەرتەك، بەمەبەستی خستنەڕووی توانای ئاوزێڵەكە بۆ كۆكردنەوەی ئاو و دروێنەكردنی ئاوی باران لە رێگەی دروستكردنی بەنداو، بۆ مەبەستی جۆراوجۆر لەوانە سود وەرگرتن لێی بۆ گەشتوگوزار و كشتوكاڵ و ئاودێری و مەڕوماڵات و بەخێوكردنی ماسی و .. هتد. لەم توێژیینەوەیەدا، خەمڵاندن بۆ داهاتی ئاوی ساڵانە لە ئاوزێڵی سەرتەك دا كراوە، بە پشت بەستن بە میتۆدی (SCS-CN) و تەكنیكی (GIS & RS)، ئاوزێڵی سەرتەك ئەكەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان، لە كۆتایی ناوچەی شاخاویی و سەرەتای ناوچەی نیمچە شاخاویی لە ناحیەی مەیدانی قەزای خانەقینی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، رووبەری گشتیی ئاوزێڵەكە (38,98 كم2) یە و لە پلەی چوارەمیدا ئەڕژێتە رووباری سیروانەوە، توێژینەوەكە گەیشت بە كۆمەڵێك ئەنجام، گرنگترینیان ئەوەیە كە ناوەندی زیادەی ئاوی بۆ ماوەی وەرگیراو (279,38)ملم بووە، بەمەش ناوەندی بەهای هەریەکە لە (S) و (Ia) ئەکاتە (٦,٥٠) و (١,٣٠) دوابەدوای یەک، کەواتە بڕێكی كەمی ئاوی باران بە كرداری بەهەڵمبوون و داچۆڕان لە دەست ئەچێت. هەروەها تێكڕای داهاتی ئاویی ساڵانەی ئاوزێڵەكە لە ماوەی وەرگیراودا ئەكاتە (5828757,56)م3، ئەم بڕە ئاوەش گونجاوە بۆ مەبەستی پەرەپێدان و، ئەكرێت لە رێگەی بەنداوەوە دروێنەی ئاوی باران بكرێت لە ئاوزێڵەكەدا.

Published

2024-08-08

Issue

Section

Articles

How to Cite

شیكردنەوەیەكی هایدرۆلۆجی بۆ خەمڵاندنی داهاتی ئاوی ساڵانە لە ئاوزێڵی سەرتەك بە بەكارهێنانی میتۆدی (SCS-CN) و تەكنیكی (GIS & RS) . (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 1. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/291