هـەڵسـەنـگـانـدنى مـەتـرسـیی وشـکـەسـاڵـیى بە بەکارهێنانى نــیــشــانــدەرەکــانى (SIAP) و (PNPI) لە وێستگەى کەشناسیى سلێمانیى و خانەقین لە ماوەى نێوان ساڵانى (1950-2022)
Keywords:
وشکەساڵیى, نیشاندەرى وشکەساڵیى, PNPI, SIAP, وێستگەى کەشناسیى سلێمانیى و خانەقینAbstract
ئەم توێژینەوەیە، بە مەبەستی دیاریکردنی پلە و ئاست و دووبارەبوونەوەی وشکەساڵیی ئەنجامدراوە، بە پێی وێستگەکانی کەشناسیی سلێمانیی و خانەقین لە ماوەی نێوان ساڵانی (1950-2022) بە بەکارهێنانی نشاندەرەکانی وشـکەساڵیى (SIAP) و (PNPI). بۆیە دیاریکردنى پلە و ئاست و دووبارەبوونەوەى وشکەساڵیى گرنگ و بە بایەخە. تا لە رێگەیەوە بتوانرێت بە ئاگایی گرنگیى بە قۆناغەکانى پێشگیریى و رووبەڕووبوونەوەى وشکەساڵیى بدرێت. توێژینەوەکە هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەى بۆ پلە و ئاستى مەترسیى وشکەساڵیی لە وێستگەى کەشناسیى سلێمانیى و خانەقین لە هەرێمى کوردستانى عێراق کردووە، دوو نیشاندەرى وشکەساڵیى گـونـجـاوى بەکارهێناوە، کـە بـریتین لە: ستانداردى بارانى ساڵانە (SIAP) و رێژەى سەدیی بارانی ئاسایی (نۆرماڵ) (PNPI). توێژینەوەکە میتۆدى (خوێندنەوەیی- استقرائی) بەکارهێناوە، پەیڕەوى رێگاکانى شیکاریى چەندێتیى و بەراوردکاریى کردووە. پاش شیکارییەکان بۆى دەرکەوتووە لە ماوەى نێوان ساڵانى (1950-2022) بە پێى نیشاندەرەکانى وشکەساڵیى لەناو مانگ و وەرز و ساڵەکاندا وشکەساڵیى و دووبارەبوونەوەى وشکەساڵیى روویداوە. بەڵام، بە شێوەى نـارێـک، واتـە بە شێوەیەکى خـولیى رێـکـوپـێک نەبووە. بە پێى نیـشـانـدەرى وشـکـەسـاڵـیى (SIAP) لـە وێـستـگـەى کەشناسیی سـلـێـمانیى بە رێژەى (39.4%)ى سـاڵـەکــان و لـە وێستگەى کەشناسیی خانـەقین بە رێژەى (36.6%)ى ساڵەکان وشکەساڵیی بوون بە پلەى جیاواز. لە ئەنجامى شـیکاریى نـیشاندەرى وشکەساڵیى (PNPI) دەرکـەوتووە، لە وێستگەى کەشناسیی سلێمانیى بە رێژەى (47.4%) و لە وێستگەى کەشناسیی خانەقین بە رێژەى (53.5%) کۆى گشتى مانگەکانى ماوەى وەرگیراو (تشرینى یەکەم بۆ مایس) مانـگى وشـک بوون. شیکارییەکان دەریانخستووە لە وێستگەى کەشناسیی سـلـێمانیى بە رێژەى (38.5%) و لە وێستگەى کەشناسیی خانەقین بە رێژەى (42.3%)ى کۆى وەرزەکان (پاییز و زستان و بەهار) وشکەساڵیى بوون بە پلەى جیاواز. توێژینەوەکە پشتبەست بە شیکارییەکان ئەگەرى دووبارەبونەوەى وشکەساڵیى لە هەردوو وێستگەکە دا بۆ (10 ساڵ)ى داهـاتـوو خـسـتـۆتەڕوو، کە نزیک بە رێژەى (35 -40 %)ى ساڵەکان وشکەساڵیى ئەبێت. بەڵام، بە پلەى جیاواز. ئەم تـوێـژینەوەیە قۆناغەکانى پێشگیریى و ئامادەسازیى پێش روودانى وشکەساڵیى، بە گرنگترین قۆناغى بەڕێوەبردن و رێگاکانى رووبەرووبوونەوەى مەترسیی وشکەساڵیی ئەزانێت.