ناوچه‌ی خۆشناوەتیی له مێژووی کارگێڕیی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی دا
Keywords:
ده‌وڵه‌تی عوسمانیی, مووسڵ, كۆیسهنجهق, شه‌قڵاوه, خۆشناوەتیی, ساڵنامهAbstract
له‌م توێژینەوەیەدا؛ تیشك ئه‌خرێته سه‌ر لایه‌نی به‌ره‌وپێشچوونی مێژووی به‌ڕێوه‌بردن و کارگێڕیی عوسمانیی له ناوچه‌ی خۆشناوەتیی، کە رۆڵێكی كاریگه‌ری وه‌ك یه‌كه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی-خێڵەکیی له سه‌رده‌می عوسمانیی دا هه‌بووە، کە ناوه‌نده‌كه‌ی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه و بالیسان بووە، هه‌ر بۆیه ناوی خۆشناویش وه‌ك ناوی هۆز و ناوچه‌یه‌ك و له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ك ناوی یه‌كه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردن و کارگێڕیی ئاماده‌یی هه‌بووە. له‌هه‌مانكاتیشدا كهوتبووە ژێر كاریگه‌ریی رووداوه سیاسیی، کارگێڕیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستانی سه‌رده‌می عوسمانیی، به‌ڵام له سییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی به‌رانبه‌ر به ناوچه كوردنشیینهكان گۆڕا، به بیانووی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوەندێتییی عوسمانیی بۆ كوردستان، بۆیه به ته‌واویی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌كه له رێگەی سه‌پاندنی سیسته‌می ناوەندێتیی له به‌ڕێوه‌بردن و كاری کارگێڕیی به‌سه‌ر ناوچه‌ی خۆشناوەتیی سهپێنراوەتەوه، هه‌روه‌ها ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه نووسینه‌وه‌ی مێژووی کارگێڕییه، كه كه‌متر تیشكی خراوه‌ته سه‌ر، ئه‌مه‌ش وه‌ك لایه‌نی مێژووی په‌ره‌سه‌ندنی کارگێڕیی، چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كانی كوردستان به گشتیی و ناوچه‌ی خۆشناوەتییش به تایبه‌تیی له شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و چۆنیه‌تیی دامه‌زراندنی په‌یكه‌ری کارگێڕیی و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی لە ماوەی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیی دا هاتۆته ئاراوه، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی له‌م توێژینه‌وه‌یه، ئەوەیە؛ چۆن ده‌سه‌ڵات و کارگێڕیی عوسمانیی له ناوچه‌ی خۆشناوەتیی په‌ره‌ی سه‌ندووه, بۆیە ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵ ئه‌دات وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بە بەڵگە و شرۆڤەی بەڵگەدارەوە بداته‌وه.