سیاسەتی کۆمەڵایەتیی حووکمەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر کێشەی گەنجاندا: بەسەرنجدانە سەر کەلێنی نەوەکان
Keywords:
گەنج, کەلێنی نەوەکان, سیاسەتی کۆمەڵایەتییAbstract
ئــەم توێژینەوەیــە، بریتییــە لــە هەڵســەنگاندن و دەرخســتنی کایگەریی کەلێنی نەوەکان، کە چۆن بووە بە هۆکارێک کە حوکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە سیاسەتێکی گونجاوی بەرامبەر پرسی گەنج و کێشەکانیان لە کۆمەڵگادا هەبێت. ئـەو ئامانجـەش لـە پڕۆسـەی بەدیهێنانی سیاسەتێکی کۆمەڵایەتیی بەهێز لـە نـاو سیاسەتەکانی حوکومەتی هەرێمی کوردستاندا چڕبۆتــەوە. بــۆ کۆکردنــەوەی زانیاریییەکانیــش، میتــۆدی چۆنایەتیی، ئامــرازی چاوپێکەوتنی قووڵ و نموونــەی مەبەستدار بەکارهاتــوووە. لەپـاڵ ئەوەشـدا، کۆمەڵگـە و نموونەی توێژینەوە پێکهاتـووە لـە ١٠ کەسایەتیی، کە بریتیین له هەموو ئەو كاراكتەر و كەسایەتییه سیاسیی، ئەکادیمیی و رۆشنبیرانەی دەستەبژێرن و دەوڵەمەندن به زانیاریی سەبارەت به بابەتەكانی تایبەت و پەیوەست بە تویژینەوەکە. دوای دەستخســتنی زانیارییەکان، یەكێــك لـەو ئەنجامانـە بریتییـە لـەوەی، کەلێنی نەوەکان دابڕانێکی زۆری درووست کردووە لە نێوان گەنج و دەستەبژێری سیاسیی لە هەرێمی كوردستان، کە بووە بە هۆی ئەوەی نەتوانرێت وەک پێویست سوود لە دەرفەتەکان و سەرچاوەکان وەربگیرێت، هەروەها گەنج نەیتوانیوە بە هۆیەوە گوزارشت له مافەكانی بكات. ئەم دابڕانە زۆرە هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی دەستەبژێری سیاسیی كورد و تەنانەت دەستەبژێری رۆشنبیریش وەك پێویست نەیانتوانیوه سوود لە هێز و توانای گەنج وەربگرن و دەرفەتەکان بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی حوكومەتێكی تەكنۆكراتیی، دامەزراوەیی و نیشتیمانیی درووست بكەن، بۆ ئەوەی متمانەی جیهان بەو هەرێمه پەیدا بكەن. هەرچەنده بەشێكی ئۆباڵەكەی ئەکەوێتە ئەستۆی جیۆپۆڵەتیکی هەرێمی كوردستان، كه له ناوچەیەكی ستراتیژیی جیهان دایه و ناسراوه به رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونكه هەر له دێرزەمانەوه شوێنی ململانێی زلهێزەكانی جیهان بووە، ئەمەش وای کردووە کە حوکومەتی هەرێم زیاتر گرنگیی بە بابەتە نێودەوڵەتیەکان و چارەسەکردنی کێشە و ململانێکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم بدات و، کەمتر بپەرژێتە سەر بابەتەکانی تر و بەتایبەتیش پرسەکانی پەیوەندار بە گەنجەوە.