رۆڵی فۆنیمە ناکەرتییەکان لە پرۆسەی وانەوتنەوەدا
Keywords:
پرۆسەی وانەوتنەوە, فۆنیمە ناکەرتییەکان, هێز, ئاوازە, وەستانAbstract
ئەم توێژینەوەیە لە(رۆڵی فۆنیمە ناکەرتییەکان لە پرۆسەی وانەوتنەوەدا) ئەکۆڵێتەوە و جەخت لەسەر گرنگی و کاریگەرییەکانیان لە پرۆسەی فێرکردندا ئەکات، بە ئامانجی هۆشیار کردنەوەی مامۆستایان و پەروەردەکاران لەبارەی رۆڵ و گرنگیی ئەم تایبەتمەندییەیی زمان، بەو پێیەی رەنگە بەشێکی زۆری پەروەردەکاران بە هۆی نەبوونی هۆشیاریی و . زانیارییی لە بارەی فۆنۆلۆژیی زمانەکەیانەوە زۆر گرنگی بەم لایەنەی زمان نەدەن لە پرۆسەی وانەوتنەوەدا، کە ئەمەش زۆرجار گرفت بۆفێرخوازان درووست ئەکات، رێبازی توێژینەوەکە(پەسنیی/شیکاریی)یە، هەروەها کەرەستەی توێژینەوەکەمان لە زمانی ئاخاوتنی رۆژانەی خەڵکەوە وەرگرتووە، گرنگیی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە، کە تیشک خراوەتە سەر یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانیی زمان ئەویش فۆنیمە ناکەرتییەکانە، کە رۆڵێکی بەرچاویان لە پرۆسەی وانەوتنەوەدا هەیە، چونکە رەنگە بەشێکی زۆری مامۆستایان و پەروەردەکاران ئاشنا نەبن بە گرنگیی و کاریگەریی ئەم فۆنیمانە لە پرۆسەی وانەوتنەوەدا، هەربۆیە لەسەر پەروەدەکاران پێویستە زۆر گرنگیی بەم لایەنەی زمان بدەن، بەو پێیەی پێکهاتەی بنەڕەتیی کردەی ئاخاوتنن و جیاوازن لە زمانی نووسین. لە ئەنجامدا ئەوە خراوەتە روو، کە فۆنیمە ناکەرتییەکان وەک چەترێک وان بە سەر (وشە، بڕگە، رستە)کاندا، هەر بۆیە لە پرۆسەی وانەوتنەوەدا ئاسانکارییەکی باش ئەکەن لە پێناوی دەربڕینێکیی روونتر و کەمکردنەوەی تێنەگەیشتنەکان، هەروەها ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە هەریەکە لەم فۆنیمانە بەشدارن لە واتادا، بەو پێیەیی هەریەکە لە (هێز و ئاوازە و وەستان)ئەتوانن گرنگیی و واتای وشەیەک، یاخود رستەیەک بگۆڕن. ئەم توێژینەوەیە جگە لە پێشەکیی و ئەنجام خۆی لە دوو توێیی دووبەشدا ئەبینێتەوە، بە شێوەیەک بەشی یەکەم بۆ (کورتەیەک دەربارەی پرۆسەی وانەوتنەوە) تەرخانکراوە، کە خۆی لەم تەوەرانەدا ئەبینێتەوە (وانەوتنەوە وەک پرۆسەیەک، پرۆسەی وانەوتنەوە چەمک و ناساندن، توخمە سەرەکییەکانی پرۆسەی وانەوتنەوە، رێگەی وانەوتنەوە و شێوازی وانەوتنەوە، تایبەتمەندییەکانی وانەوتنەوەی سەرکەوتوو)، بەشی دووەمیش بە ناونیشانی(رۆڵ و گرنگییی فۆنیمە ناکەرتییەکان لە پرۆسەی وانەوتنەودا)یە، کە خۆی لەم تەوەرانەدا ئەبینێتەوە (پۆلێنکردنی فۆنیمەکانی زمان، فۆنیمە ناکەرتییەکان، رۆڵی فۆنیمە ناکەرتییەکان پەیوەست بە پرۆسەی وانەوتنەوە، هێز، ئاوازە، وەستان). لە کۆتاییدا ئەنجامەکانی توێژینەوەکە، لیستی سەرچاوەکان، پوختەی توێژینەوەکە بە هەر دوو زمانی ئینگلیزیی و عەرەبیی خراوەتە روو.