هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک له‌نێوان ساڵانی (٢٠٠٥ و ٢٠٢٣)دا
Keywords:
هه‌ڵبژاردن, كه‌ركووك, ئەنجوومەنی پارێزگا, بنكه‌ی ده‌نگدان, وێستگه‌ی ده‌نگدانAbstract
مه‌به‌ست له‌م توێژینه‌وه‌یه ئاشنابوونه به جوگرافیای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، له‌نێوان ساڵانی(2005 و 2023)دا، گرنگیی توێژینه‌وه‌كه له‌وه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێت كه شیكردنه‌وه بۆ ئەنجامی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن ئه‌كات، له رێگه‌ی خستنه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك داتا و نه‌خشه له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن دا، بۆ ده‌رخستنی جیاوازیی ئه‌نجامه‌كان. له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا مێتۆدی (شیكردنه‌وه‌یی ئاماریی و به‌راوردكاریی)به‌كارهێنراوه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی توێژینه‌وه كه، ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌كه تایبه‌ت كراوه به ناساندنی شوێنی جوگرافیی ناوچەی لێكۆڵینه‌وه و سیسته‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پێکهاتەی دانیشتوان و ژمارەی ده‌نگده‌ر له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژاردندا، شیكردنه‌وه بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک له‌ساڵی 2005 و 2023 كراوه. سه‌ره‌نجام توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتووه به‌وه‌ی له هەڵبژاردنی 2005ی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دا، ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو له‌م پڕۆسه‌یه‌دا بریتیبوون له(475.553) ده‌نگده‌ر، كه تێیدا(400.892) كه‌س ده‌نگی دا به رێژەی(84.3%)ی ده‌نگده‌ران، بۆ به‌ده‌ستهێنانیی (41)كورسیی. له‌كاتێكدا لههەڵبژاردنی 2023دا ژمارەی ئه‌وانه‌ی مافیی ده‌نگدانیان هه‌بوو بریتی‌بوو له (870.920) ده‌نگده‌ر، ژمارەی ده‌نگده‌ر (559.221)ده‌نگ بوو، واتا رێژەی ده‌نگدان بریتی‌بوو له (64.2%). بۆ پێشبڕكی له‌سه‌ر (16)كورسیی. له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن پێکهاتەی كورد زۆرترین رێژهەی ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، له به‌رامبه‌ردا له هەڵبژاردنی 2005دا پێکهاتەی توركمانیی پله‌ی دووه‌م و پێکهاتەی عه‌ره‌بیی پله‌ی سێیه‌میان به‌ده‌ست هێنابوو، به پێچه‌وانه‌وه له هەڵبژاردنی 2023دا پێکهاتەی عه‌ره‌بیی دێته پله‌ی دووه‌م و رێژەی ده‌نگه‌كانی بە شێوەیەکی به‌رچاو له 17% بۆ 42% زیاد ئه‌كات. ده‌رئەنجامی ئه‌م توێژینه‌وه گرنگه بۆ لایه‌نه سیاسیی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه به‌شداره‌كانی هه‌ڵبژادن.