لێکۆڵینەوە لە بەئیسلامییکردنی کۆمەڵگە

Authors

  • م.د. ئیبراهیم سادق مەلازادە ناوەندی جێندەر، جینۆساید، توژینەوەی کۆمەڵایەتیی (CGGSR) - زانکۆی سۆران Author

Keywords:

ئیسلامی ئایین, ئیسلامی سیاسیی, وتاری ئیسلامی, رادیکالیزم, ئیسلامی نەبیینا

Abstract

لە نەوەدەکان بەدواوە لەکۆمەڵگەی کوردیی دا، پڕۆسەی ئیسلامیزەکردنی کۆمەڵگە لەسەر هەردوو ئاستی ئیسلامی ئایین و ئیسلامی سیاسیی بەشێوەیەکی بەردەوام، لەهەڵکشاندا بووە و کاری خۆیان ئەکەن. دیارە کە ئەو دوو رەوتە بە دوو میکانیزمی جیاواز یان هاوشێوە، هەروەها وەکو دوو ئاڕاستەی جیاواز و بۆ ئامانجی جیاوازیش بەردەوامن لە پڕۆسەی بە ئیسلامییکردن یان پارێزگارییکردن لەو دۆخە دیندارییەی کە هەیە. ئەوەی کە لەو توێژینەوەیەدا ئەمانەوێت جەختی لەسەر بکەینەوە، ئەو مشتومڕەیە کە پێی وایە هەوڵ و کۆششەکانی ئیسلامی ئایین ئەچنە خزمەتی ئیسلامی سیاسیی و بەشێوەیەکی راستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ بەشدارە لە ئیسلامیزەکردنی کۆمەڵگە، لەپاڵ دەرەنجامی تردا، کە بە شێوەیەکی نەرێنیی ئەشکێنەوە سەر کۆمەڵگە. 
بۆ گەیشتن بە وەڵامێکی درووست بۆ ئەو مشتومڕەی-ئەرگومێنت- سەرەوە، داخۆ ئیسلامی ئایین کەوتۆتە ناو چوارچێوەی ستراتیژییەتی ئیسلامی سیاسیی لە بە ئیسلامییکردنی کۆمەڵگە، دوو میتۆد بەکارهێنراون، یەکەمیان وەرگرتنی 20 وتاری وتاربێژەکانە، بۆ تێگەیشتن لە خودی وتارەکان و دەرهاوێشتەکانی. لە بەرامبەریشدا، پەیوەندیی بە 70 کەسەوە کراوە کە پاشخانی ئیسلامییان هەبووە؛ داخۆ بەر لە پڕۆسەی ئیسلامییبوونیان ئەو مزگەوتانەی کە سەردانیان کردوون سەر بە ئیسلامییەکان بوون یا سەر بە وتاربێژانی نەریتیی بوون، بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی داخۆ وتاری مزگەوتەکان تا چەند ئەچێتە خزمەتی ئیسلامی سیاسیی، لە پاڵ پرسیارکردن لەوانەی سەردانی مزگەوت ئەکەن. 
ئەوەی لەو توێژینەوە تیۆرییە مەیدانییەدا خراوەتە بەر باس، دیاریکردنی هەوڵ و کۆششەکانی رەوتی  ئیسلامی ئایینە، لە چوارچێوەی کۆمەڵناسیی فیگورێشندا  پێی ئەوترێت «پڕۆسەی سۆسیالیزەبوونی نەبیینا یانە»، کە ناومان ناوە «ئیسلامی نەبیینا «، وەکو پڕۆسەیەکی پلان بۆ دانەنراو (unplanned). ئەوەش مانای وایە کە ئیسلامی ئایین ئاڕاستەی تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام بە بێ ئەوەی مەبەستی هەبێت، بەشدار ئەبێ لە بە ئیسلامییکردنی کۆمەڵگە. 

Published

2024-08-20

Issue

Section

Articles

How to Cite

لێکۆڵینەوە لە بەئیسلامییکردنی کۆمەڵگە. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 7. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/330