توانستەكانی پەرەپێدانی «گەشتوگوزاریی تاریك» لە شاری هەڵەبجە (مۆنۆمنێتی شه‌هیدان بە نموونە)

Authors

  • م.د. شه‌ماڵ علی مارف زانكۆی سلێمانی/ كۆلێجی بازرگانی Author
  • م.د. كامران محمد تۆفیق زانكۆی گه‌رمیان/ كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌ت Translator

Keywords:

گه‌شتوگوزاريی تاریك, هه‌ڵه‌بجه‌, كیمیاباران, چه‌كی كۆكوژیی, مۆنۆمێنتی شه‌هیدان, پاكتاوی نه‌ژادیی

Abstract

«گه‌شتوگوزاریی تاریك» وه‌كو جۆرێكی نوێی گه‌شتوگوزار له‌م سێ ده‌یه‌ی دواییدا په‌ره‌یسه‌ندووە‌ و له‌ جیهاندا هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌، بریتییه‌ له‌ گه‌شتكردن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی پاكتاوی نه‌ژادیی و جینۆساید و كاره‌ساتی سرووشتیی و مرۆیی تیایاندا روویداوه‌، كاره‌ساتی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3/1988 له‌لایه‌ن  رژێمی به‌عسی رووخاوه‌وه‌ له‌دوای دووەم جه‌نگی جیهانیی به‌ یه‌كێك له‌ تراژیدیترین جینۆساید دائه‌نرێت، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 5 هه‌زار كه‌س شه‌هید بوون و 10 هه‌زار كه‌س برینداربوون، چه‌ندین كه‌سی تریش بێسه‌روشوێن بوون، مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ شاهیدی گێرانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه‌دا هاتووه‌، گریمانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ‌بوون یان نه‌بوونی چالاكییه‌كانی گه‌شتوگوزاریی تاریك له‌ ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانراوه‌، له‌به‌ر پێویستی ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كه‌ میتۆده‌كانی (وه‌صفیی، شیكاریی) به‌كارهاتووه‌، زیاتر له‌ 39 سه‌رچاوه‌ی ناوخۆیی و بیانیی و به‌ڵگه‌نامه‌ی حوكومیی و چه‌ندین نه‌خشه ‌و خشته‌ و شێوه‌ و وێنه‌ به‌ئامانجی گه‌یشتن به‌ ده‌ره‌نجامه‌ چاوه‌روانكراوه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ به‌كارهاتوون، له‌ كۆتاییدا به‌ سوودووه‌رگرتن له‌و داتا و زانیارییانه‌ی له‌ مۆنۆمێنتی شه‌هیدان به‌ده‌ستهاتوون توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی مۆنۆمێنته‌كه‌ ئه‌كه‌ن به‌ تێكرا ساڵانه‌ ئه‌گاته‌ 100 هه‌زار گه‌شتیار، بە رێژەی گه‌شه‌ی 13.62% ساڵانه‌.

Published

2024-09-19

How to Cite

توانستەكانی پەرەپێدانی «گەشتوگوزاریی تاریك» لە شاری هەڵەبجە (مۆنۆمنێتی شه‌هیدان بە نموونە). (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 8. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/360