«میتافۆر لە چێوەى زانستى زمانى دەماریی دا»

Authors

  • م. محەمەد مەجید سەعید بەشى زمانى کوردیی، کۆلێجی پەروەردە، زانکۆى گەرمیان Author
  • پ.د. ئاڤێستا کەمال مەحموود بەشى زمانى کوردیی، کۆلێجی پەروەردە، زانکۆى سلێمانى Translator

Keywords:

میتافۆر, زمانەوانیی دەماریی, مێشک, درووستەى مێشک

Abstract

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى (میتافۆر لە چێوەى زانستى زمانى دەماریی دا)یە، هەوڵدراوە بە شێوەیەکى گشتیی تیشک بخرێتە سەر «میتافۆر» وەکو کەرەستەیەکى مەعریفیی، هەروەها رۆڵی میتافۆر لە دەرخستنى درووستەى هزرى مرۆڤ و ناسینی هزر و دنیابینیی مرۆڤ لەسەر بنەماى تێگەیشتن و درکپێکردنی میتافۆر لێکدراوەتەوە، لە توێژینەوەکەدا هەوڵدراوە بە گشتیی باس لە «زانستی زمانى دەماریی « بکرێت و لە هەر سەرباسێکى زانستەکەشدا کار لەسەر میتافۆر کرابێت، لێرەشدا بە وردیی تیشکی خراوەتەسەر و نموونەى زمانى کوردیی بۆ هێنراوەتەوە(بەپێی پێویست). لەگەڵ باس کردنی درووستەى مێشکیشدا، ئەو ناوچانەى مێشک، کە بەرپرسن لە پێواژۆکردنى میتافۆر روونکراونەتەوە، هەروەها ئەو مۆدێل و تەکنیکە نوێیانەى، کە زانستى زمانى دەماریی کارى لەسەر کردووە، خراونەتەڕوو، پاشان چۆنێتیی کارکردنیشیان لەسەر میتافۆر بە نموونەى پێویستەوە باس کراوە. توێژینەوەکە لە دوو بەشى سەرەکیى پێک دێت، لە بەشى یەکەمدا باس لە «چەمک و تێڕوانینەکانى زانستى زمانى دەماریی کراوە، لقەکانى زانستەکە بە کورتیی خراونەتەڕوو و پاشانیش «درووستەى فیزیۆلۆجیانەى مێشک» بە وێنەوە روونکراوەتەوە، لە بەشى دووەمى توێژینەوەکەدا، «بابەت و بوارەکانى زانستى زمانى دەماریی، پێوانە و پێوەرە تەکنەلۆجییەکان و شێوازى بەکارهێنانیان لە زانستەکەدا، هەروەها لە رەنگڕێژیی تاقیکارییانەدا باس لە هەریەک لە تەکنیەکانى لێدەرکردن، نموونەى نەگونجاو، بەزاندنى بنچینە، کاریگەریی رێخۆشکەر و ورووژاندن کراوە، دواتر ئەرکی بەشداربووانى تاقیکردنەوەکان و لە باسکردنى کاتى خایانراو لە پێواژۆکردنى میتافۆردا، باس لە هەریەک لە وەڵامەکانى (N400 و P600 و ELAN)کراوە و بە وردیی خراونەتەڕوو. پاشانیش ئەنجامەکانى توێژینەوەکە لە چەند خاڵێکدا باسکراون.

Published

2024-09-29

Issue

Section

Articles

How to Cite

«میتافۆر لە چێوەى زانستى زمانى دەماریی دا». (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 2(9). https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/371