ئازادیی نەرێنیی و ئەرێنیی لە هزری رامیاریی لیبڕاڵیی دا

Authors

  • م.ی. جزا احمد فارس زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان، بەشی زانستە رامیارییەکان سلێمانی/ کوردستان- عێراق Author

Keywords:

ئازادیی, لیبڕاڵیزم, ئازادیی ئەرێنیی, ئازادیی نەرێنیی

Abstract

ئازادیی نەرێنیی و ئەرێنیی بە بەردەوامی بابەتی گفتوگۆ و لێکدانەوەی توێژەران و بیرمەندان بووە، وەک دوو چەمکی گرنگ لە هزری رامیاریی لیبڕاڵیی دا، کە سەرەتا وەک رێبازێکی هزری لە ئەورووپا سەریانهەڵداوە، لیبڕاڵیزم چەندین جۆری هەیە بە شێوەیەک هەریەکەیان چەندین لێکدانەوە و تێڕوانینی جیاوازیان  لە بارەیەوە کراوە. ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە، بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری چییەتیی ئازادیی نەرێنیی و ئەرێنیی لە هزری رامیاریی لیبڕاڵیی دا؟ هاوکات هەوڵی وەلامدانەوەی ئەم پرسیارانەی داوە بە  شرۆڤەکردنی ئازادی نەرێنیی و ئەرێنیی و بەراوردکردنیان، لەم سۆنگەیەوە چەمکی ئازادیی، کە فۆرم و دەرکەوتەی جیاوازی هەیە خراوەتەڕوو. لیبڕاڵییزمیش وەک رێبازێکی هزریی، کە بەبەردەوامی لە بەرەو پێشچوون و خۆنوێکردنەوەدا بووە شرۆڤەکراوە، لە چەندین رەهەند و دیدگای جیاوازەوە. کارێکی ئاسان نییە کارکردن لەسەر چەمکی ئازادیی لە هزری رامیاریی لیبڕاڵییدا بەو پێیەی لە لایەکەوە دیدگا و تێروانینەکان زۆرن، لە لایەکی ترەوە بەراوردکاری نێوان چەمکی ئازادیی ئەرینی و نەرێنی پێویستی بە وردبوونەوە و هەڵوەستەکردنی قووڵ هەیە، بۆ جێبەجێکردنی ئەم توێژینەوەیە سوودمان لە هەریەکە لە میتۆدەکانی مێژوویی، شیکاریی، وەسفیی و بەراوردکاریی بینیوە، لەم توێژینەوەدا گەشتووین بەو ئەنجامەی کە  ئازادیی ئەرێنیی و ئازادیی نەرێنیی وەک دوو بایه‌تیى بایەخدار لە ‌هزرى رامیاریی لیبڕاڵیی دا هەریەکەیان هاوتەریبە لەگەڵ جۆرێک لە جۆرەکانی لیبڕاڵییزم، ئازادیی نەرێنیی هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ لیبڕاڵیزمى كلاسیك، بەڵام ئازادیی ئەرێنیی هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ لیبڕاڵیزمیى نوێ.

Published

2024-10-29

Issue

Section

Articles

How to Cite

ئازادیی نەرێنیی و ئەرێنیی لە هزری رامیاریی لیبڕاڵیی دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 10. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/389