گوتاری مردن و تێگەیشتن لە بوون لە دیوانی (خێراکە مردن خەریکە بگات)ی شێركۆ بێكه‌س دا

Authors

  • پ.ی. د. هیوا کەریم حسێن بەشی زمانی کوردیی-كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕە‌ت- زانکۆی سلێمانیی Author

Keywords:

شێرکۆ بێکەس, مردن, بوون, ناڕەسەنێتیی هایدگەر

Abstract

ئەم توێژینەوەیە، ئیشکردنە لەبارەی گوتاری مردن و تێگەیشتن لە بوون لە شیعرەکانی شێرکۆ بێکەسدا. لە توێژینەوەکەدا کار لەبارەی ئەوەوە کراوە، کە چۆن شێرکۆ بێکەس ئەیەوێت مردن بکاتە هۆکارێک بۆ تێگەیشتن لە بوونی خۆی. ئەویش بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی ژیانێتی. بە واتا هایدگەرییەکە شاعیر پڕۆژەی هەیە بۆ ژیان، مردن شتێک نییە بتوانێت پڕۆژەکانی بوەستێنێت. لە توێژینەوەکەدا مێتۆدی هێرمینۆتیکا بەکارهێنراوە، ئەویش بۆ راڤەکردنی شیعرەکان و لەمەشدا راڤەی توێژیینەوەکە بۆ شیعرەکان خراونەتەڕوو. ئەم پرسیارانە وەک گرفتی توێژینەوەکە بەکارهێنراون، هەوڵدراوە لە توێژینەوەکە وەلامیان بدرێنەوە. گوتاری مردن بەرامبەر بوون چیییە؟ ئایا ئەدەب ئەتوانێت ببێتە وەڵامدەرەوەی فەلسەفە؟ شێرکۆ تا چەند خاوەن پڕۆژە بووە بەرامبەر مردن؟ توێژینەوەکە ئەیەوێت ئەوە بسەلمێنێت، "شێرکۆ بێکەس" بۆ دوا دیوانی بەم ناوەوه‌ ناو ئەنێت و گوتاری شیعرەکانی ناو ئەم دیوانە چیییە؟. توێژیینەوەکە دەریخست کە پڕۆژەکانی شێرکۆ لە رێگەی شیعرەوە بەجێ ئەهێنێت، شیعریش یەکسانە بە زمان، زمانیش وەک هایدیگەر ئەڵێت ماڵی بوونە و مرۆڤ لەناو زماندا بیر ئەکاتەوە. لەوەدا ئەو ئەنجامە بەدەست ئەکەوێت کە، مردن و ترسان لە مردن ناڕەسەنێتییە. شاعیریش بوونێکی رەسەن و پڕۆژەی بۆ ژیان هەیە.

Published

2024-12-14

Issue

Section

Articles

How to Cite

گوتاری مردن و تێگەیشتن لە بوون لە دیوانی (خێراکە مردن خەریکە بگات)ی شێركۆ بێكه‌س دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 11. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/400