قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌ن له دیاربه‌كر (1895): وێنه‌ی كورد له راپۆرته دیپلۆماتییه‌كانی جێگری كونسوڵی فه‌ره‌نسا له دیاربه‌كر گۆستاڤ مێریێ دا
Keywords:
ئیمپراتۆریی عوسمانیی, سیستمی نێوده‌وڵه‌تیی, باڵكان, ناسیۆنالیزم, كۆنگره‌ی به‌رلین, ئه‌رمه‌ن, ریفۆرم, قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌ن, گۆستاڤ مێریێ, هۆزه‌كانی كورد, قه‌تڵوعامی دیاربه‌كر 1895Abstract
قه‌تڵوعامی دیاربه‌كر (1 تا 3 تشرینی دووه‌می 1895) یه‌كێكه له لاپه‌ره‌ی تاوانه گه‌وره‌كانی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن و، بوو به سه‌ره‌تایه‌كی خوێناویی له مێژووی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی ا، كه دواتر چ له ده‌ورانی عوسمانیی و چ له ده‌ورانی كۆماریی دا، وه‌ك سیاسه‌تێكی پاكتاوی نه‌ژادیی له دژی زۆر نه‌ته‌وه و ئیتنیی جگە تورك به‌كارهات. ئه‌م توێژینه‌وه‌ی ئێره، ته‌نیا له روانگه‌ی راپۆرته دیپلۆماسێتییە‌كانی نێوان كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له دیاربه‌كر و باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له ئیسته‌نبووڵ، كه له‌نێوان 1894-1896 ئالوگۆڕكراوه‌ن، نووسراوه. ئه‌م راپۆرتانه سه‌رچاویه‌كی گرنگن چونكه خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ناوجه‌رگه‌ی رووداوه‌كان بووه و، راپۆرته‌كانیش ته‌نیا بۆ زانیارییپێدان و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنیش نووسراون، بۆیه ده‌كرێ متمانه‌یه‌كی باش به به‌ڵگه‌نامه‌كان بكرێ. ئه‌وه‌ی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا گرنگه، ته‌نیا نیشاندانی وێنه‌ی كورده له رووداوه‌كانی قه‌تڵوعامه‌كه و دووباره خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌كانه بۆ گه‌یشتن به راستیی رووداوه‌كان و، په‌رده‌لادان له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ساته‌ی كه به‌گوێره‌ی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌نێوان 100.000 تا 300.000 ژن و منداڵ و پیر و گه‌نجی بێگوناهی ئه‌رمه‌ن تێیدا له‌ناوچوون، به‌ڵام ده‌رگا‌ی ئه‌م باسه هێشتا هه‌ر كراوه‌یه و پێویستی به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی زیاتر هه‌یه، هە‌تا بتوانرێت وێنه گه‌وره‌كه وه‌كو خۆی ببینرێت. ئه‌م هه‌وڵه‌ی كه لێره‌دا پێشكه‌شكراوه، به‌شێكه له پرۆژە‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌ڕان و ساغكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كورد له‌ناو رووداو و قه‌تڵوعامكردنی ئه‌رمه‌ن به‌تایبه‌ت له روانگه‌ی به‌ڵگه‌نامه، ده‌ستاوێژ و رۆژنامه‌وانییه فه‌ره‌نساییە‌كانی ئه‌و سه‌ردمه، به‌و هیوایه‌ی بوار ببێ له دواڕۆژ دا لێكۆڵینه‌وه‌كه هه‌مووی به‌سه‌ریه‌كه‌وه بڵاوبكه‌ینه‌وه.