شارەزوور لە دەقەکانی ئاشوورناسرپاڵی دووەم٨٨٣-٨٥٩ پ.ز دا
Keywords:
مێژووی دێرینی کوردستان, شارستانیەتی کوردستان, مێژووی کوردAbstract
توێژینەوەکە بەناونیشانی (شارەزورلە دەقەکانی ئاشورناسرپاڵی دووەم٨٨٣-٨٥٩ پ.ز لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی-ئابوری -رامیارییە) باس لەشارەزور دەکات لە ماوەی فەرمانڕەوایەتی ئاشورناسرپاڵدا. لەبەر دەوڵەمەندی ناوچەکە بەکەرەسەی سروشتی و گەنم و جۆ و سەرچاوەکانی کەرەستەی ژیان وشارستانیەت بووەتە جێی چاوتێبڕینی هێزەکانی گەلانی بێگانە. بە شێوەیەکی تایبەت ناوی لە تۆمارکراوەکانی گەلانی جیا جیادا هاتووە وەک سومەر و بابل و ئاشور. ئەوەی لێرەدا جێی بایەخ وشیکردنەوەیە ئەوەیە ئەم هەرێمە وەک مەڵبەندێکی رامیاری و شارستانی و دەوڵەمەند مامەڵەی لەگەڵ کراوە بەتایبەتیش لەسەردەمی پاشای ئاشورناسرپاڵی دووەم دا، بەشێوەیەکی بەربڵاو ناوی شوێن و هەرێم و شاخ و روبار و سەرکردەکانی ئەم ناوچەیە لەسەرچاوەمێخیەکانی ئەم پاشایەدا باس کراوە. ئەم گرنگی دانەی ئاشورناسرپاڵ بەم ناوچەیە وسوربوون لەسەرداگیرکردنی و بەرگری کردنی خەڵکەکەی لەلایەکی ترەوە، هەروەها دەوڵەمەندی وگرنگی ئەم ناوچەیە لەرووی ئابوری ورامیاریەوە، ئەوماوەکورت وپڕهێرش ودەستکەوتانەی ئاشورناسرپاڵ وباسکردنی ئەم ناوچەیە بەوردی، هۆکاری نوسینی توێژینەوەکە بوون. ئامانجی توێژینەوەکەش خستنەرووی لایەنی گرنگی ئابوری ورامیاری وسەربازی وبایەخی شوێنی شارەزورە لە لای پاشایەکی بەهێزی وەک ئاشورناسرپاڵ، ئەمەش بایەخێکی زانستی ومێژووی وشارستانی گرنگی هەیە بۆکوردستان. میتۆدی توێژینەوەکەش لەسەر بنەمای میتۆدی شیکاری میژووی هارفارد نوسراوە، دابەشکراوە بۆ دوو باسی سەرەکی: یەکەم/ شوێنی شارەزور وەک ناوچەیەکی گرنگ لای ئاشورناسرپاڵی دووەم. دووەم/ ململانێی سەربازی ئاشورناسرپاڵ و دەستەڵادارانی ناوچەکە بەپێی دەقەکان.