په‌یوه‌ندیی فره‌كولتووریی به ناسنامه‌وه توێژينه‌وه‌يه‌كى مهيدانييه له هه‌رێمی كوردستان دا
Keywords:
فرهكولتووریى, ناسنامه, ناسنامه‌ى نيشتيمانى, پێكه‌وه‌ژيان و هاوبهندیى كۆمهڵايهتیىAbstract
كۆمه‌ڵگه فرهكولتوورهكان؛ چه‌ندين كولتوور و ئايين و نه‌ته‌وه‌يى جياواز له‌خۆده‌گرن، كه پاراستن و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبوڵكردن، زامنى به‌رده‌وامبوون و پێشكه‌وتن و سهقامگيریى كۆمه‌ڵگه‌كانه. فرەکولتووریی گوزارشتە لەسەر سیاسەتی ناساندن و دیاریکردنی پێگە و یەکسانیی و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبوڵكردن به كولتوور و ئايين و نه‌ته‌وه جياوازه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاراستنى شكۆ و دانپێدانان به هه‌مووان به‌شێوه‌يه‌كى يه‌كسان بنه‌ما و چوارچێوه‌ى په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵگه فرهكولتوورييهكانه، به‌ڵام ناسنامهيهكى گشتیی، يان نيشتيمانیى هه‌موو ئه‌م جياوازييانه له فۆرمێكى نوێ‌دا كۆده‌كاته‌وه. ئامانجى سه‌ره‌كیى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه خستنه‌ڕووى دۆخى فرهكولتووریى و باسكردنى پێویستیی هەبوونی ناسنامه‌یه‌كی نيشتيمانييه. هه‌روه‌ها زانينى ئاستى په‌يوه‌ندى نێوان جۆرى ناسنامه‌كان و كاريگەرييان له‌سه‌ر تاك و گرووپه‌كان لە روانگەی بابەتی پێکەوەژیانهوه. له ده‌رئه‌نجامى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه گه‌يشتووينه‌ته ئه‌وه‌ى كه به‌پێى ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه بێت، ناسنامه‌ى ئايينى به پله‌ى يه‌كه‌م و نه‌ته‌وه‌يى به پله‌ى دووه‌م به قووڵیى كاريگه‌ریى له‌سه‌ر تاكه‌كانى ئه‌م كۆمهڵگهيه هه‌يه، له‌لايه‌كى تریشەوە شانازیيكردن به ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى تا ئێستاش به به‌هێزیى ده‌بيندرێت. به‌پێى ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌كان؛ كه‌مكردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دارايى و کارگێڕیی و به‌رجه‌سته‌كردنى دادپه‌روه‌ریى كۆمه‌ڵايه‌تیی به زۆرترين هۆكار ده‌زانرێت بۆ دروستبوونى ناسنامه‌ى نيشتيمانى. هه‌روه‌ها ويستى بوون و چه‌سپاندنى زمانێكى يه‌كگرتوو له كوردستان دا به به‌هێزیى ده‌زانرێت، به يه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كانى بونيادنانى ناسنامه‌ى نيشتيمانيیش ده‌زانرێت. به‌شداربووانى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه به ڕێژه‌يه‌كى يه‌كجار زۆر نيگه‌رانن سه‌باره‌ت به قه‌ڵاچۆكردنى (له‌ناوبردن و جينۆسايد) ی ئێزيدييه‌كان لەلايهن چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام. له لايه‌كى ترەوە باوه‌ڕبوون به پێكه‌وه‌ژيانى نێوان نه‌ته‌وه و كولتووره جياوازهكان به به‌هێزیى ده‌بينرێت، به‌ڵام تێكه‌ڵبوونى كولتووریى به به‌هێزى نابينرێت. له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا ميتۆدى تێكه‌ڵاو و شيكردنه‌وه‌ى سێكوچكهيى به‌كارهاتووه، كه تیایدا زانيارييه چۆنایه‌تییه‌كان پاڵپشتی داتا چهندایهتییهكان ده‌كات.