پێگه‌ى (شێخ ره‌زاى تاڵه‌بانى) له بونيادنانى گوتارى سێكسيى له شيعردا
Keywords:
گوتارى سێكسیى, داشۆریين, جه‌سته, ئيرۆتيك, خۆشهويستیىAbstract
ئه‌م توێژينه‌وه‌يه به ناونيشانى «پێگه‌ى (شێخ ڕه‌زاى تاڵه‌بانى) له بونيادنانى گوتارى سێكسيى له شيعردا»، كاركردن تێيدا له ئه‌ده‌بى كورديی دا، هه‌م كارێكى نوێيه و هه‌م ئاڵۆز و فرهلايهنه، بۆيه توێژه‌ر هه‌وڵيداوه، به ورياييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ راڤه‌ى شيعره‌كان و بنه‌ماكانى كاركردنى بكات. به گشتیی له توێژينه‌وه‌كه‌دا، كار له‌سه‌ر له ده‌رخستن و پیشاندانى پێگه‌ى شێخ ره‌زا له بونيادنانى گوتارى سێكسيی دا كراوه، بۆ ئه‌وه‌ش، راڤه‌كردنى چه‌مكى گوتار و گوتارى سێكسيى له ئه‌ده‌بدا به‌هه‌ند وه‌رگيراون و دواتريش، لێكدراوه‌ته‌وه و په‌يوه‌نديى نێوانيان ده‌رخراوه. هاوكات ره‌هه‌نده‌كانى گوتارى سێكسيى له شيعره‌كانى (شێخ ره‌زا)دا باسكراون، به‌تايبه‌ت رۆڵى جه‌سته له بونيادنانى ئه‌مجۆره گوتاره‌دا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى، بوونى هه‌ردوو ره‌گه‌زى (نێر و مێ) له چوارچێوه‌ى ئه‌مجۆره گوتاره‌دا جياكراونهتهوه، دواجاريش جياوازييه‌كانى نێوان مه‌به‌ستى داشۆريین و گوتارى سێكسيى له ئه‌زموونى شيعريى شاعيردا باسكراون و نموونه‌ى شيعرييان بۆ هێنراونه‌ته‌وه. توێژينه‌وه‌كه، به گشتی ى له دوو توێی دوو به‌ش دا و به‌پێى ڕێبازى وه‌سفيى شيكاريى، ئه‌نجامدراوه. له‌به‌شى يه‌كه‌م دا، هه‌وڵدراوه چه‌مكى گوتار و گوتارى سێكسيى له ئه‌ده‌ب دا شيبكرێته‌وه و راڤه‌بكرێت، دواتريش پاش لێكدانه‌وه‌ى واتاى ئه‌م چه‌مكانه له رووى زمانه‌وانیى و فه‌رهه‌نگييه‌وه، كار بۆ پيشاندانى په‌يوه‌نديى نێوان (سێكس و جه‌سته) و (سێكس و ئيرۆتيك) و (سێكس و خۆشهويستیى) كراوه و، به‌ڵگه و پاساوى زانستيى بۆ هه‌بوونى ئه‌مجۆره گوتاره له ئه‌ده‌ب دا هێنراونه‌ته‌وه. به‌شى دووه‌ميش، بۆ پێگه‌ى شێخ ره‌زا له‌نێوان داشۆریين و گوتارى سێكسيیدا ته‌رخانكراوه، تێيدا جياوازيى نێوان مه‌به‌ستى داشۆریين و گوتارى سێكسيى نيشاندراوه، بۆ هه‌موو ئه‌مانه‌ش، نموونه و به‌ڵگه‌كان له ديوانى (شێخ ره‌زاى تاڵه‌بانى) يهوه وه‌رگيراون. لهكۆتايشدا، ئه‌نجامه‌كانى توێژينه‌وه‌كه له چه‌ند خاڵێكدا خراونه‌ته‌ڕوو.