گرنگی بەهای «مرۆڤبوون» لەم سەردەمە و تێڕوانینەکانی مەولانای رۆمی لەم بارەیەوە

Authors

  • م ی دیار عبدالباقی خلیل بەشی فەلسەفە/ کۆلێژی ئاداب/ زانکۆی سەلاحەدین هەوڵیر- عێراق Author
  • م محمد جودت عمر بەشی فەلسەفە/ کۆلێژی ئاداب/ زانکۆی سەلاحەدین هەوڵیر- عێراق Translator

Keywords:

مرۆڤ, مرۆڤبوون, مەولانا, سەردەم, مەسنەوی, مرۆڤی نموونەیی

Abstract

     مرۆڤ کاتێک لە بەهای مرۆڤبوون تیدەگات، کە وشیاربێتەوە لە جەوهەر و خودێتی  خۆی، وەک بوونەوەرێکی ژیرمەند. مرۆڤبوون ئەو بنەمایەیە، کە کەسایەتی لەسەر بەندە و بەهایەکە بوونیاد دەنرێت و بەدەست دەهێنرێت، مرۆڤبوون کۆششێکی بێ وەچانە لە گەیشتنە کامڵی و بەرزترین پێگەیە لە بوونێتیماندا. مرۆڤ بوونەوەریكي ئەم گەردوونەیە، کە فەیلەسوفان، زانایان و عاریفانی هەمیشە بەخۆوە سەرقاڵ کردووە و بەبەردەوامی لە هەوڵی ئەوەدابوونە پەردە لەسەر نهێنییەکانی لاببەن. عاریفان لەم هەوڵەدا پشکدارن و بەشبەحاڵی خویان لە رێگای قووڵبوونەوە و رووچوون بە نێو ناخ و دەروون هەوڵی ناسینی خودێتی و جەوهەری مرۆڤ و ئاراستەکردنی بەرەو ئاستی باڵا و داوە. لەنێو عاریفانیشدا (مەولانا جەلالەدینی رۆمی) جێی ئاماژە و سەرجی ئەم توێژینەوەیەیە، کە تێڕامان دەربارەی مرۆڤ، یەکێک بووە لە تەوەرە سەرەکییەکانی بیرکردنەوەکانی. لە توێژینەوەکەدا هەوڵدراوە بە میتۆدێکی شیکاری رەخنەیی، سەرەتا زەمینە و بیروبۆچوونە گشتییەکان شی بکرێنەوە و پاشان لە تێڕامانەکانی مەولانا وردبوویەتەوە و زەروورەتی ئەم تێڕامانانە بۆ ئەم سەردەمە تاوتوێ کراون. پاشان لە رێی سەرنجدان لە دەقە شعرییەکانی مەولانا گۆشەنیگای ئەم عاریفە مەزنە دەربارەی چییەتی و جەوهەری مرۆڤ شیبکرێتەوە. پاشان باس لەو بنەمایانە دەکات، کە مرۆڤ دەتوانێت لەم رێگایانەوە بگات بە باڵایی و کامڵی. لە کۆتاییدا گرنگی تێڕامانەکانی مەولانا دەربارەی مرۆڤ بۆ ئەم سەردەمە لەبەرچاو گیراوە. 

Published

2024-07-31

Issue

Section

Articles

How to Cite

گرنگی بەهای «مرۆڤبوون» لەم سەردەمە و تێڕوانینەکانی مەولانای رۆمی لەم بارەیەوە . (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 1. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/60