كاریگەرى ئاووهەوا لەسەر بەرهەمی سپیایی گامێش لە ناحیەى حاجیاوا

Authors

  • د. محمد قادر رسول بەشی جوگرافیا، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی ڕاپەڕین، هەرێمی کوردستان، عیراق Author

Keywords:

گامێش, کانی ماران, ئاووهەوا, پلەی گەرمی, بەرهەمی سپیایی

Abstract

   لە ناوچەی توێژینەوەدا گامێش لە گوندی کانی ماران بەخێودەکرێت، ڕەگەزەکانی ئاووهەوا لە گرنگترین ئەو هۆکارە سروشتییانەن کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەری دەکەنە سەر بەرهەمی گامێش، بەهۆی گۆڕانی وەرزەکانی ساڵ بڕی بەرهەمی ئەم ئاژەڵەش گۆڕانی بەسەردا دێت و بە پلەی یەکەم پلەی گەرمی بەرز کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر تەندروستی ئاژەڵەکە و بڕی بەرهەمەکەی. لە ناوچەکەدا گامێش بۆ مەبەستی بەرهەمی شیرەمەنی و گۆشتەکەی بەخێودەکرێت و سودی لێوەردەگیرێت. لەم توێژینەوەیەدا پشت بەداتای وێستگەی کەشناسی دوکان و داتای کۆکراوەی مەیدانی بەستراوە، دواتر شیکاری بۆ داتاکان کراوە، ئامانج لێی دەرخستنی جیاوازی کاریگەری ڕەگەزەکانی ئاووهەوایە لەسەر گامێش لە ناوچەکەدا، بە گشتی ناوچەکە لەڕوی کوالیتی بەرهەمەکەی ناوچەیەکی گونجاوە بۆ بەخێوکردنی گامێش، چونکە ئاووهەایەکی گونجاوی هەیە و دەتوانرێت پەرەی زیاتری پێبدرێت بەهۆی گونجاوی ناوچەکە بەتایبەت لەڕووی پلەی گەرمییەوە، بۆیە بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگی بەرهەمی شیری گامێش و ڕۆژانە زیاتر لە ٢٠٠٠ لیتر شیر بەرهەمی هەیە و ماستی گامێشی کانی ماران ناوبانگێکی باشی هەیە لە ناوچەکەدا.

Published

2024-07-31

Issue

Section

Articles

How to Cite

كاریگەرى ئاووهەوا لەسەر بەرهەمی سپیایی گامێش لە ناحیەى حاجیاوا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 1. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/61