هەڵسەنگاندنی راپۆرتە بنکۆڵکارییەکان لە پێگە لیکترۆنییەکانی هەرێمی کوردستان دا
Keywords:
راگەیاندنی بنکۆڵکاریی, راپۆرتە بنکۆڵکارییەکان, پێگە ئەلیکترۆنییەکان, بنکۆڵکار, دیپلۆماتیک مەگەزیین, سندووقی رەشAbstract
ئەم توێژینەوەیە لە رەهەندە گرنگەکانی کاری بنکۆڵکاریی کۆڵییوەتەوە، کە ئەوانیش ئاستی زانستییبوون، رەسەنایەتیی، ئامانجەکان و دواتریش پرۆسەی رۆچوون و قوڵبوونەوەیە. توێژینەوەکە لە جۆری توێژینەوە وەسفییەکانە بە بەکارهێنانی رێبازی رووماڵکاریی و هاوکات لە رەهەندی کردەنییدا شێوازی ناخشییکاری بەکارهێنراوە. توێژیینەوەکە چەندیین پێگەی ئەلیکترۆنیی و دیپلۆماتیک مەگەزیین لە راپرسییەکی بەرایی ئۆنلاین دا، وەک نموونەپشکنیینی (سامپڵ) ی توێژیینەوەکە دیارییکراوە، کە (٢٠) راپۆرتی ئەم پێگەیە لە بەرنامەیەکدا بە ناوی «سندووقی رەش» ەوە دەستنیشانکراوەن کە لە ماوەی نێوان (٣/١٢/٢٠٢٠ - ٢٩/١١/٢٠٢١)دا بەرهەمهێنراون. بەشەکرداریی توێژژینەوەکە متمانەی لەسەر هەندێ توخمی روونکاریی تایبەتی راپۆرتەکان کردووە و، بەپێی ئەنجامەکان بنکۆڵکارەکان تەنها لە رەگەزی نیریینەن (١٠٠٪) و وەرگرەکانی ئەم راپۆرتانە بە پلەی یەکەم جەماوەرن (٥٢٪) واتە خەڵکیین بە گشتیی و بە شێوازی ڤیدێویی (رێژەی ١٠٠٪) ماوە کورت (رێژەی ٨٥٪) خراونەتەڕوو و، دۆزەکانیش بە نییوەیی خۆجێی و نیشتمانیین و نەچوونەتە دەرەوە. توێژیینەوەکە هەستاوە بە هەڵسەنگاندنی زانستیی و پێوەردارییانە بۆ ئاماژە پێکهاتەییەکانی راپۆرتە بنکۆڵکارییەکان. بە پێی ئەنجامەکان، سەرچاوەکانی ئەم راپۆرتانە بە پلەی یەکەم لە رێی شارەزایانی تایبەتمەندەوە (٣١٪) بووە پاشان شایەتحاڵ و دامەزراوەکانەوە (٢٦٪) کەمتر لە رێی قوربانیان (١٣٪) و سەرچاوەی نادیارەوە(٤٪). دەرکەوتووە کە هەوڵدان بۆ پێکهێنانی رایگشتیی (٢٤٪) و گەیشتن بە راستییە شاراوەکان ٠٢١٪)، زیاترن لە ئامانجی ئاشکرادنی کەموکووڕیی دامەزراوەکان (١٢-١٦٪). راپۆرتەکان بە پرۆسەی شییکاریی (٢١٪) و بە سۆراخی قووڵ (٢١٪) بۆ رەهەندەکانی دۆزەکە (٢٠٪) رۆچوون و قووڵبوونەوەکانی جێبجێکردووە.لە کۆتاییدا توێژینەوەکە قاییلە بەوەی کە راپۆرتە بنکۆڵکارییەکان هەتا رادەیەکی باش پرۆسەی رۆچوون و قوڵبوونەوەیان بەجێهێناوە و رووماڵی رەهەندەکانی دۆزی راپۆرتەکانیان کردووە. توێژیینەوەکە جەختدەکاتە سەر بایەخدانی جەوهەریی حوکومەت و کەرتی تایبەت بەم تەرزە راپۆرتانە کە بەشداریی گرنگ دەکەن لە روونکردنەوە و پیشاندانی راستییەکان و بەشداردەبن لە کاری پێگە و دامەزراوەکاندا.