قەڵای (کان- خفتیزەکان) له شارەزوور لە سەدەکانی ناوەڕاست دا
الكلمات المفتاحية:
قه‌ڵای كان- خفتیزكان، شاره‌زوور، میر سورخاب، سه‌ده‌كانی ناوهڕاستالملخص
ئه‌م توێژیینه‌وه‌یه بۆ مه‌به‌ستی دیاریكردنی شوێنی جوگرافیایی و مێژوویی(قه‌ڵای كان – خفتیزكان) جێبه‌جێكراوه. ناوی ئەم قەڵایە لە سەرچاوە کۆنەکاندا بە چەند جۆرێک هاتووە وەک؛ قه‌ڵای «خفتیزكان» و قه‌ڵای «ئهجێندكان»و قه‌ڵای «خفتیان». گرنگیی ئه‌م توێژیینه‌وه‌یه له‌وه‌دایه ده‌رباره‌ی قه‌ڵایه‌كی شوێنه‌وارییه، له قۆناغێكی گرنگی مێژوویی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، له ناوچه‌یه‌كی دێرینی كوردستان دا كه شاره‌زووره، لە سنووری كارگێڕی چه‌مچه‌ماڵ له نزیك گوندی گۆپته‌په درووستکراوە. له پێشتردا، هییچ توێژیینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمیایی له‌سه‌ر ئەم قەڵایە نه‌كراوه، بۆی پشتبه‌ستراوه به رێبازی لێكۆڵیینهوهی كتێبخانه‌یی و رێبازی لێكۆڵیینهوهیی به‌راوردكاریی، بە گه‌ڕانه‌وه بۆ زانیاریی نێو سه‌رچاوه‌كان و تۆماره مێژووییه‌كان، كه په‌یوه‌ندییدارن به سنووری جوگرافییایی توێژیینه‌وه‌كه و جۆری شوێنه شوێنه‌وارییه‌كه. لەم سۆنگەیەوە لە وردەکاریی تیۆریی دا، زانیاریی نێو سه‌رچاوه‌كان كه ده‌رباره‌ی ناو و شوێنی جوگرافیایی و مێژووی قه‌ڵاكه و پێكهاته‌كه‌ی دارێژراوەتەوە و، بەکارهێنراوە لە بهراوردكردنیدا لەگەڵ پاشماوه بیناسازییه جێماوه‌كانی ئێستای قه‌ڵاكه. پاشان به‌شێكی توێژیینه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانیی سه‌ردانی پاشماوه شوێنه‌وارییه‌كانی قه‌ڵای «كانه»ی کردووە، به ئامانجی بنکۆڵکردنی تایبەتمەندییەکانی بیناسازیی قەڵاکە وەک هێڵکاریی و کەرەستە بەکارهاتووەکانی تەلارسازیی و شوێنی جوگرافییایی قه‌ڵاكه. توێژیینه‌وه‌كه گەیشتووەتە ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه کە قه‌ڵای خفتیزكان له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا هه‌مان قەڵای «كان» بێت، كه ئێستا پاشماوه شوێنه‌وارییه‌كانی ماونه‌ته‌وه و دەگەڕێنەوە بۆ شاره‌زووری سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، كه بۆ سه‌رده‌می میر سورخابی كوڕی میر به‌دری حوسنهویی ده‌گه‌ڕێته‌وه.