كاریگەریی ئاوێتەكردنی هەندێك لە نوێگەرییەكانی وانەوتنەوە لە بابەتە مێژووییەكان لە سەر بەدەستهێنانی خوێندكاریی پۆلی شەشەمی بنەڕەتیی
الكلمات المفتاحية:
فێربوونی هاوتەمەنان، نەخشەكانی ژیریی، سێكوچكەی گوێگرتن، رێگاباوەكانی وانەوتنەوەالملخص
ئەم توێژینەوەیە بۆ زانینی كاریگەریی ئاوێتەكردنی سێ ستراتیژی نوێی وانەوتنەوەیە لە بەدەستهێنانی خوێندنی(التحصیل الدراسي)، قوتابیی پۆلی شەشەمی بنەڕەتیی لە بابەتی مێژوو. میتۆدی توێژینەوەكە نیمچە ئەزمونگەرییە بۆ دوو گرووپی هاوتا و سەربەخۆ بە تاقیكردنەوەی كۆتایی(الإمتحان النهائي). كۆمەڵگەی توێژینەوەكە بریتییە لە قوتابیی پۆلی شەشەمی بنەڕەتیی لە قوتابخانە حكومییەكانی ناوەندی شاری سلێیمانی لە هەردوو بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا بۆساڵی خوێندنی(2021-2022)ز. نمونەی پشكنینیی(سامپڵی)توێژینەوەكە بریتییە لە قوتابیی لە قوتابخانەی(قامیشلۆ)، كە بەشێوەیەكی مەبەستدار هەڵبژێردرا لە ناوەندی شاری سلێیمانی سەربە بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی رۆژئاوا، ژمارەیان (60), قوتابیی بوو لە دوو پۆلدا، (30), قوتابیی لە پۆلی شەشەمی (ا) وەك گرووپی ئەزموونكاریی كە بە ئاوێتەكردنی سێ ستراتیژی نوێی وانەوتنەوە وانەیان خوێند، كە بریتیین لە ستراتیژی (فێربوونی هاوتەمەنان و نەخشەكانی ژیریی و سێكوچكەی گوێگرتن). پۆلی شەشەمی (ب) كە ژمارەیان (30)، قوتابیی وەك گرووپی كۆنترۆڵكراو بە ڕێگا ئاساییەكانی وانەوتنەوە وانەیان خوێند بە شێوەی هەرەمەكیی دیاریكران. توێژینەوەكە هاوتایی (التكافؤ) دۆزییەوە لە نێوان هەردوو گرووپی ئەزمونكاریی و كۆنترۆڵكراو بە هەندوەرگرتنی گۆڕاوەكانی (تەمەن، ئاستی زیرەكیی، نمرەی كۆتایی ساڵی پێشوو لە بابەتی بابەتی مێژوو، ئاستی ئەكادیمیایی دایبابی قوتابیی). توێژەر تاقیكردنەوەی لە جۆری هەڵبژاردن لە چەند دانەیەك ئامادەكرد كە بریتیی بوو لە(20)، بڕگە و پشت بەست بە خشتەی تایبەتمەندیی(جدول المواصفات) و، راستگۆیی دۆزرایەوە لە رێی شارەزایان و پسپۆران. جێگیریی بە رێگای لەتكردن بۆ دوو نیوەی هاوتا (طريقة التجزئة النصفية) دۆزرایەوە كە بەهاكەی یەكسان بوو بە ( 0.57)، بە بەكارهێنانی هاوكێشەی پێرسون و، بەهای جێگریی دوای راستكردنەوە بە بەكار هێنانی هاو كێشەی (سبیرمان-براون) یەكسان بوو بە (0.73). ئامرازە ئامارییەكانی توێژینەوەكە بریتیی بوون لە(هاوكێشەی پێرسۆن، هاوكێشەی سبیرمان–براون، هاوكێشەی (T.test) و كا یسكوێر). ئەنجامی توێژینەوەكەش: جیاوازیی بەڵگەداریی ئاماریی بە دەستهات كە (0.05)، لە نێوان ناوەندی ژمێرەیی ئاستی بەدەستهێنانی قوتابیی لە گرووپی ئەزمونكاریی بە بەراورد بە بەدەستهێنانی قوتابیی لە گرووپی كۆنترۆڵكراو، واتە سەركەوتنی گرووپی ئەزمونكاریی كە بە ئاوێتەكردنی (3) ستراتیژەكە بە سەر گرووپی كۆنترۆڵكراو بە ڕێگا باوەكان بابەتەكەیان خوێندووە.