تێگەشتن لە دیاردەی توندوتیژییی خێزانیی، لە روانگەی تیۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە
الكلمات المفتاحية:
توندوتیژیی خێزانیی، خێزان، تیۆری کۆمەڵایەتییالملخص
توندوتیژیی بابەتێکی گرنگیی نێو زانستە مرۆڤایەتییەکانە، هەر لەسەرەتای بوونیادنانی زانستی کۆمەڵناسیی و لەلایەن بەشێکی زۆر لە شارەزایانی ئەو زانستە تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە دیاردەی توندوتیژیی کراوە. توندوتیژیی خێزانییش دیاردەیەکی بەربڵاوە لەسەر ئاستی کۆمەڵگە جیاوازەکان و کەم کۆمەڵگە هەیە کە ئەم دیاردەیەی تێدا نەبێت. زانا کۆمەڵناسەکان لە چوارچێوەی تویژینەوەکانیاندا هەوڵیانداوە هۆکارەکانی توندوتیژیی خێزانیی دەستنیشانبکەن، لەوانە بەشێکیان پێیانوایە کە توندوتیژیی بەهۆکاری سیاسیی، کلتووریی، ئابووریی، کۆمەڵایەتیی ی هەتا دەگات بە هۆکانی راگەیاندن و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا روودەدات. لەم توێژینەوەیەدا تیشکخراوەتە سەر شەش روانگەی تیۆریی سەبارەت بە دیاردەی توندوتیژیی خێزانیی کە بریتین لە تیۆری بوونیادی وەزیفیی ی، پێگەیاندنی کۆمەڵایەتیی ی، کارلێکی هێمایی، ململانێ، هۆکاری ئابووریی و کلتووریی، لەگەڵ لێکدانەوەی روانگەی ئەم تیۆرانە لەبارەی توندوتیژیی خێزانییەوە، توێژەر هەوڵیداوە ئاماژە بەگرنگترین ئەو تیۆر و کۆمەڵناسانە بکات کە جێ دەستیان لەم بوارەدا دیار و بەرجەستەیە و، هەوڵیداوە ئاماژە بە جیاوازی بۆچوونی پێشەنگ و زاناکانی تیۆرەکان بکات و دواتر دەرەنجامەکانی بخاتەڕوو.