ئەرکى پەیوەندییە گشتییەکان لە بازاڕکاریی سیاسیی دا
الكلمات المفتاحية:
پەیوەندییە گشتییەکان، بازاڕکاریی سیاسیی، ئاستی جێبه‌جێكردن، پەیوەندیی جەماوەریی، خولی راهێنانالملخص
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى (ئەرکى پەیوەندییە گشتییەکان لە بازارکارى سیاسیی‌دا) گرنگییدواە بە دەسنیشانکردنى ئەو ئەرکانەى کە لە لایەن پەیوەندییە گشتییەکانی پارتە سیاسییەکانەوە گرنگى زیاترى پێدراوە بۆ بازاڕکاریی سیاسىی پارتە سیاسییەکان. ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە تابزانرێت ئایا پەیوەندییە گشتییەکان توانیویانە بە ئاستێکى زۆر، کار بۆ ئامانجى پارتە سیاسییەکان بکەن و، ئایا پارتە سیاسییەكان هەتاكوو چەند ئەركەكانی پەیوەندییە گشتییەكانیان لە بازاڕكاریی سیاسیی دا بەرجەستەكردووە. توێژینەوەیەکى وەسفییە و پشتبەست بە رێکارى (رووپێویی) لە رێگەى بەجێهێنانی فۆرمى راپرسییەوە کای لەسەرکراوە. کۆمەڵگەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە (یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، پارتى دیموکراتى کوردستان, بزووتنەوەى گۆران)، کە بەشدارن لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان. نموونە پشکنیینی (سامپڵ) توێژینەوەکەش لە کادرانى (٦) مەکتەب و ژوورى پارتە سیاسییەکان وەرگیراون کە ژمارەیان (198) کادرە بە پلەى جیاواز. گرنگترین ئه‌و ئەنجامانەی کە توێژیینەوەکە پێیگەیشتووە، هەرچەندە په‌یو،ندییه گشتییه‌كان له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی پارته سیاسییه‌كاندا رۆڵێکى بەرچاویان هەیە، بەڵام لە پەرەپێدانی هەستی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتیی و نەتەوەیی لەناو خەڵکدا وەک پێویست نەیتوانیوە کار لەسەر جەماوەر بکات. پەیوەندییە گشتییەکان لە پارتەکاندا, و،ك پێویست كار له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی ناكات هه‌ندێكجار كار له‌سه‌ر ئه‌ركی (لێکدانەوە و قایلکردن و هەڵسەنگاندن و دۆکیۆمێنتاریی و ئاسانکاریی) ئەکات، هه‌رچه‌نده ئه‌ركی میدیایی له چوار چێو،ی ئه‌ركه‌كاندا گرنگییی پێدراو،. په‌یو،ندییه گشتییه‌كان له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان له بازاڕكاریی سیاسیی پارته‌كه‌دا لەسەر جەماوەر و دامەزراوە سیاسیی و بازاڕی سیاسیی و ئامرازەکانى بەکاهێنانى هۆکارەکانى پەیوەندیى جەماوەریی و بەرهەمی سیاسیی، زیاتر پشتیان به ئه‌ركی میدیایی به‌ستوو، بۆ باو،ڕهێنان و راكێشانی سه‌رنجی جه‌ماو،ر. لەهەمان کاتدا، کەمیی خولی راهێنان بۆ کادران لە بەشەکانی پەیوەندییە گشتییەکان بۆ بەدەستهێنانی پاشخانی گونجاو بۆ پراکتیزەکردنی پیشەکەیان کێشەی دیارە کە بووە بە به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی په‌یو،ندییه گشتییه‌كاندا.