رۆڵی ئەپڵیكەیشنەكانی مۆبایلی زیرەک لە کاراکردنی ژنامەوانیی هاوڵاتيی لە هەرێمی كوردستان دا
الكلمات المفتاحية:
تەکنۆلۆجیای سەکۆ، ئەپڵیكەیشنەكان، مۆبایلی زیرەك، رشتەی زانستیی، رۆژنامەوانیی هاووڵاتییالملخص
لەم توێژینەوەیەدا، توێژەر هەوڵئەدات ئەو پەیوەندییانە بدۆزێتەوە، کە لە نێوان كاربەرنامە و سەكۆكانی سۆشیاڵ میدیا هەیە وەک تەكنەلۆجیای سەكۆ (Platform) و ئەپڵیكەیشنەكان و (Apps)ـی مۆبایلی زیرەك (Smartphone)، کە هەتا چەند كارئاسانیی کردووە لە دەركەوتن و، رۆڵی گێڕاوە لە چالاككردن و گەشەكردنی رۆژنامەوانیی هاوڵاتيی (Citizen Journalism) لە هەرێمی كوردستان دا. توێژیینەوەکە بە میتۆدی وەسفیی جێبەجێکراوە و لە رێگەی راپرسییەوە بە دابەشکردنی (٢٠٠) فۆرم لە نێو رۆژنامەنووسانی هاووڵاتیی دا وەک نموونەپشکنیینی (سامپڵ)ی توێژیینەوەکە، کە لە رێی (١٤٧) فۆرمیی پڕکراوەوە، داتای کۆکردۆتەوە بۆ بەرجەستکردنی رۆڵ و کاریگەرییەکانی ئەم تەرزە رۆژنامەوانییە لە ئێستادا. ئیمپاکتی ئەم تەکنۆلۆجیایانە لەرێی چەند پرسێکەوە رووپێوکراون، لەوانە: بەكارهێنانی ئەپڵیكەیشنەكانی مۆبایلی زیرەك، ئایا بەكارهێنانی ئەپڵیكەیشنەکان بە تەواوكاری پرۆسەی بەرهەمهێنانی بابەتی میدیایی دائەنرێت، پەیوەندی نێوان (ئاستی زانستیی)و بەكارهێنانی ئەپڵیكەیشنەكانی مۆبایلی زیرەك و، جۆری ئەپڵیکەیشنەکان و بەکارهێنان و پەسەندکردنیان. داتاکانی ئەم پرسانە بە شیکارییەکی ئاماریی ساغکراونەتەوە لەرێی دەستنیشانکردنی سێ پێوەرەوە، ئەوانیش (بەكاری ناهێنم، بەكاری ئەهێنم، زۆر بەكاری ئەهێنم). جێبەجێبکرێتەکان گەیشتووە بەوەی کە بەكارهێنانی ئەپڵیكەیشنەكانی مۆبایلی زیرەك رۆڵی لەكاراكردنی رۆژنامەوانیی هاووڵاتییدا هەبووە بە بەدەستهێنانی (زۆر بەكاری ئەهێنم) بە رێژەیی(%60.5) و، بەكارهێنانی ئەم ئەپڵیكەیشنانە پێوەری (زۆر بەكاری ئەهێنم)ی هەیە وەک نیشاندەری تەواوكاری پرۆسەی بەرهەمهێنانی بابەتی میدیایی دائەنێت بە رێژەیی (81.33) ، بە رێژەیی (%25.95) لە بواری (بەكارهێنانی نووسینو گرافییك) سوودمەندبوون، بەڕێژەی (%24.05) لە بواری (وێنەگرتن و بڵاوكردنەوە) سوودمەندبوون، هەروەها بە رێژەیی (%15.51) لە بواری (گرتەی ڤیدیۆیی مۆنتاژكردن و بڵاوكردنەوە) لە ئەپڵیكەیشنەكانی مۆبایلی زیرەك، سوودمەندبوون. وەک رشتەی زانستییش هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس زۆرترین رێژەیی (43.82%) و پێوەری (زۆر بەكاری ئەهێنم) بەكارهێنەرن, هەڵگرانی بڕوانامەی (بنەڕەتیی) بە رێژەیی (4.08%) و پێوەری (بەكاری ئەهێنم) نزمترین ئاستە، ئەمەش روونی ئەکاتەوە كە تا ئاستی زانستیی بەرزبێت، بەكارهێنەران ئەتوانن باشتر سوود لەم ئەپڵیكەیشنانە وەربگرن. راسپاردەکانی ئەم توێژیینەوەیەش، سەرنجڕاکێشانی دەستگا میدیاییەکان بۆ ئەم تەرزە رۆژنامەوانییە و داواکاریی لە لایەنە پێوەندییدارەکان هەیە کە برەوی زیاتریان پێبدەن لە رێی خوول و راهێنان و کارئاسانیی و متمانەبەخشیینەوە.