خه‌مڵاندنی هایدرۆلۆجی ئاوی سه‌رزه‌ویی له‌ ئاوزێڵی قه‌ڵاچوالان دا به به‌كارهێنانی مۆدێلی‌(SCS – CN) نێوان ساڵانی(2000 – 2020)

المؤلفون

  • ئارام داود عباس كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان/ سيد صادق زانكۆی سلێمانی المؤلف
  • خلیل كریم محمد زانكۆی سلێمانی كۆلێجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان مترجم

الكلمات المفتاحية:

هایدرۆلۆجی، خه‌مڵاندن، ئاوی سه‌رزه‌ویی، مۆدێلی(SCS – CN)، ئاوزێڵی قه‌ڵاچوالان

الملخص

ئاوی سه‌رزه‌ویی ڕە‌نگدانه‌وه‌ی بارودۆخی ئاووهه‌وا و تۆپۆگرافیای ئاوزێڵی قه‌ڵاچوالانه‌‌‌ له‌ ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌، كار ده‌كاته‌ سه‌ر خه‌مڵاندنی بڕی ئاوی رێكردووی ئاوزێڵه‌كه‌، لێره‌شه‌وه‌ ئه‌‌توانرێت پێوانه‌ی بڕی خه‌مڵێنراوی ئاوی رێكردووی سه‌رزه‌ویی و زانینی كات و وه‌رزه‌ زیاده‌ و كه‌م ئاوییه‌كان بكرێت و، دواجار بزانرێت تا چه‌ند سوودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ هه‌موو بواره‌كان و پێداویستییه‌كان. ئاوزێڵی قه‌ڵاچوالان یه‌كێكه‌ له‌و ئاوزێلانه‌ی ده‌كه‌وێته‌ باكووری شاری سلێمانیه‌وه‌ به‌ رووبه‌ری(876.1كم2)، و سه‌رچاوه‌ی ئاوی رێكردووی هه‌مووی له ناو‌ خاكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌. به‌ هۆی راڕای باران باریین له‌م‌ ساڵانه‌ی دواییدا‌ و‌ زۆر جار باران بارینه‌كه‌‌ به‌ چڕیی له‌ كاتێكی كه‌مدا ئه‌‌بارێت، ئه‌مه‌ وائه‌‌خوازێت توێژینه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت بۆ زانینی قه‌باره‌ و بڕی ئاوی رێكردووی سه‌رزه‌ویی و ئایا ئه‌توانرێت ئه‌و بڕە ئاوه‌ سوودی لێ وه‌بگیرێت، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌ت به‌ ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بكات. لێره‌وه‌ پشتبه‌سترا به‌ مۆدێلی Curve Number-Soil Conservation Service (SCS- CN) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خه‌مڵاندنی قووڵیی و بڕی ئاوی رێكردووی سه‌رزه‌ویی ساڵانه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ ناوچه‌كه‌ حه‌وت جۆر به‌كارهێنانی هه‌یه(پانتایی ئاویی، دارستانی چڕ، زه‌ویی كشتوكاڵیی، زه‌ویی گژوگیا، زه‌ویی نیشته‌جێبوون، زه‌ویی رو‌وته‌ن، رێگاوبان)، ده‌ركه‌وت كه زۆرترین بڕی ئاوی رێكردووی سه‌رزه‌ویی ئه‌‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی گژوگیاوه‌ به‌ بڕی‌(588523320م3) و كه‌مترین بڕ ئه‌‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی دارستانه‌وه‌ به‌ بڕی(4442480م3)، هه‌روه‌ها كۆی بڕی هه‌مووی ئاوزێڵه‌كه‌ گه‌شتووه‌ته‌‌(700141140م3). له‌ كۆتاییدا، ئه‌م داتایانه‌ زۆر به‌سوود و بنچینه‌یین‌ بۆ كاربه‌ده‌ستانی خۆجێی ناوچه‌كه‌ و خاوه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان له‌ داهاتوودا، بۆ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ئاوی ئاوزێڵه‌كه‌.

منشور

2024-08-02

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

خه‌مڵاندنی هایدرۆلۆجی ئاوی سه‌رزه‌ویی له‌ ئاوزێڵی قه‌ڵاچوالان دا به به‌كارهێنانی مۆدێلی‌(SCS – CN) نێوان ساڵانی(2000 – 2020) . (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 2. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/141