ئاستەنگە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی پرۆسەی نەتەوەسازیی لە هەرێمی کوردستان
الكلمات المفتاحية:
نەتەوەسازیی، ئاستەنگی سياسیی، ئاستەنگی کۆمەڵایەتیی، دابەشبوونی نەتەوە، یەکانگییرییالملخص
نەتەوەسازیی پرۆسەی یەکانگییریی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و کەلتووریی تاکەکانی کۆمەڵگەییە لە چوارچێوەی نەتەوەیەکی دیاریکراو، ئەمەش وایکردووە ئەم پرۆسە گشتگییر و فرە رەهەندە رووبەڕووی چەندین ئاستەنگی جۆراوجۆر ببێتەوە. لەم توێژینەوەیەدا، تيشك خراوەتەسەر ئاستەنگە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانیی پرۆسەی نەتەوەسازیی لە هەرێمی کوردستان، بە پشتبەستن بە میتۆدی چۆنیەتی (Qualitative) گەڕانەوە بۆ هەڵوێست و سیاسەتەکانیی نوخبەی فەرمانڕەوا و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان. بۆیە پرسیاری سەرەکیی بریتیيە لە ئایا ئاستەنگە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانیی پرۆسەی نەتەوەسازیی چین لە هەرێمی کوردستان؟ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە ناوەڕۆکی توێژینەوە باس لە ململانێ حیزبیییەکان و شەڕی ناوخۆیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان ئەکات، هەروەها نەبوونی سیاسەتێکیی گشتگییریی نەتەوەیی و نیشتیمانیی لە پێناو جەستەیەکی یەکگرتوو بۆ نەتەوە هەتا ئەگات بە درووسبوونی دوو ئیدارەیی تەواو جیاواز لە یەکتر، هێزێکی نا نیشتیمانیی و دابەشبوو بە سەر حیزبەکان، هەروەها باس لە نەبوونی زمانی یەکگرتوو و پەیڕەوکردنی سیاسەتیی دوو دیالێکتی (کرمانجی ژووروو و ناوەڕاست) ئەکات، کەلتووری خیڵ و لاوازی کۆمەڵگەیی مەدەنیی بووەتە هۆکاری پەرتەوازەیی نەتەوە، هەروەها زاڵ بوونی زمان و کەلتووریی بیانیی لە ناوەندەکانی خوێندنی تایبەت وەک ئاستەنگی نەتەوەسازیی لە هەرێمی کوردستان ئەکات. دەرئەنجامی ئاستەنگەکان شوناس و کەلتووریی هاوبەش و جەستەی نەتەوە رووبەڕووی دابەشبوون و لەیەکتردابڕانێکی قوڵی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی کردۆتەوە. بۆیە بە ئامانجی سەرکەوتنی پرۆسەی نەتەوەسازیی لە هەرێمی کوردستان، پێویستە، کوردستان وەک یەکەیەکی سیاسیی یەکگرتوو پارێزگاریی لێ بکرێت دوور لە هەر سیمایەکی دوو ئیدارەیی، هەروەها بە دامەزراوەییکردن و بە نیشتیمانییکردنیی هێزە چەکدارەکان و درووستکردنی زمانی یەکگرتوو (ستاندارد)، لەگەڵ ئەوەشدا ناوەندەکانی خوێندنی تایبەت ناچاربکرێن بە برەودانی زیاتر بە کەلتوور و زمانی کوردییی لە چالاکیی و پرۆگرامەکانیی خوێندنیان.