پەیوەندیی نێوان تۆڕە كۆمەڵایەتیيەكان و تاوان- فەیسبووك بە نموونە

المؤلفون

  • وریا معروف حمدسعید پەیمانگەی تەكنیكی خەبات، زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق المؤلف

الكلمات المفتاحية:

تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، فەیسبووك، تاوانبار، تاوانی سایبەر

الملخص

 زۆربەی توێژەران لەسەر ئەوە كۆكن فەیسبووک شۆڕشێكی لە بواری پەیوەندییكردنەوە بەرپاکردووە، بەڵام ئەوانەی مەیلی كردەوەی لادەرانەیان هەیە، رێگەی نوێ دەدۆزنەوە بۆ كردنی تاوانی سایبەر لە رێگەی فەیسبووكەوە، لەم توێژیینەوەیەدا كۆمەڵێك پاڵنەری كردنی تاوانی سایبەر و دیارتریین ئەو تاوانانەشمان خستوونەتە ڕوو كە لە رێگەی فەیسبووكەوە ئەنجامدەدرێن. ئەم توێژینەوەیە ئامانجی ئەوەیە پەیوەندی نێوان تاوانی سایبەر و فەیسبووک بزانێت لەگەڵ پاڵنەر و جۆری ئەو تاوانانە. ئەمە تویژینەوەیەكی چۆنایەتییە، ئامرازی كۆكردنەوەی زانیاری چاوپێكەوتنی نیمچە كراوەیە، جۆری نموونەی توێژینەوەش نموونەی مەبەستدارە لە (11) یازدە بەرتوێژ پێكهاتووە، كۆمەڵگەی توێژیینەوەكەش بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی شاری هەولێرە. توێژیینەوەكە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی پەیوەندیی لە نێوان تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك و تاوان هەیە. 

منشور

2024-08-02

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

پەیوەندیی نێوان تۆڕە كۆمەڵایەتیيەكان و تاوان- فەیسبووك بە نموونە. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 3. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/154