بەکارهێنانى هاوسەنگیی ئاویی خاک بۆ خەمڵاندنى پاراوبوونەوەی ئاوى ژێرزەویی لە قەزاى ناوەندى سلێمانى
الكلمات المفتاحية:
بەهەڵمبوون و ئاودەردانى شاراوە، هاوسەنگیی ئاویی، پاراوبونەوە، ArcGisالملخص
لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵدراوە خەمڵاندن بۆ پاراوبوونەوەی ئاوى ژێرزەویی بکرێ لە قەزاى ناوەندى سلێمانى، لە رێگەی دۆزینەوەى هاوسەنگیی ئاویی خاک لەناوچەى لێکۆڵینەوەدا، پشتبەست بەداتا تۆمارکراوەکانى هەریەک لە ویستگە ئاووهەواییەکانى(سلێمانى-بەکرەجۆ-بازیان) لە ساڵى(٢٠٠٩-٢٠٢١)، هەستاوین بە دۆزینەوەى بڕى بەهەڵمبوون و ئاودەردانى شاراوە بەبەکارهێنانى هاوکێشەى( FAO Penman--Monteith equation) لەبەرنامەى CROPWAT ver.8 ، پاشان دیاریکردنى مانگەکانى کورتهێنانى ئاویی و زیادەى ئاوى لە ناوچەى لێکۆڵینەوە ، هەروەها پشتبەست بە مۆدێلى( SCS-CN) ناوچەى لێکۆڵینەوە دابەش ئەبێت بۆ هەشت(CN)، کە دواتر توانراوە خەمڵاندن بکرێت بۆ بڕى ئاوى رێکردوو لەسەر ئاستى مانگەکانى ساڵ، لەئەنجامدا دۆزینەوەى ئەو بڕە لە باران کە بەشدار ئەبێت لە پاراوبوونەوەى ئاوى ژێرزەویی لەسەر ئاستى مانگ و بارانى ساڵەکە، لەم توێژینەوەیەدا میتۆدى شیکارىی چەندێتى بەکارهێنراوە پشتبەست بە ئەنجامە ئاماریی و ماتماتیکییەکان بۆ دەرخستنى بڕى پاراوبوونەوەی ئاوى ژێرزەویی لەناوچەى لێکۆڵینەوەدا، هەروەها بەکارهێنانى بەرنامەى ArcGis10.8 ، لە کۆتایدا توێژیینەوەکە گەیشتووە بە کۆمەڵێک دەرئەنجام، کە ئەتوانرێت پلانێکى زانستیی دابنرێ بۆ گلدانەوەى ئاوى باران و پڕکردنەوەى گەنجینەکانى ئاوى ژێرزەویی و پاراستنیان، ئەوانیش دیاریکردنى بڕى پاراوبوونەوەی ئاوى ژێرزەویی لە ناوچەى لێکۆڵینەوە کە ئەگاتە ١٠٤,٢ملم، هەروەها لە (CN-57) کە ئەکەوێتە ناحیەى بازیان لە پێکهاتەى خورمالە-سنجار، بەرزترین رێژەی پاراوبوونەوەی ئاوى ژێرزەویی هەیە کە ئەکاتە ٢١٠,٤ملم لە کۆى ئەو بارانەى دەبارێت، واتە ٣٢% ى کۆى بارانى ساڵانە.