شیکردنەوەى جوگرافیایی بۆ مەترسیییە ژینگەییەکانى رووەکى سرووشتیى لە قەزاى شارباژێڕ

المؤلفون

  • هاودین کامل علی بەشى جوگرافیا، کۆلێجى زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆى سلێمانى، هەرێمى کوردستان، عێراق المؤلف
  • هاوڕێ یاسین محمد ئەمین بەشى جوگرافیا، کۆلێجى زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆى سلێمانى، هەرێمى کوردستان، عێراق مترجم

الكلمات المفتاحية:

رووەکى سرووشتیی، مەترسیییە ژینگەییەکان، یاساى دارستان، قەزاى شارباژێر

الملخص

 قەزاى شارباژێڕ دەوڵەمەندە بە رووەکى سرووشتیى بە رێژەى (49%) رووبەرەکەى پشتێنەى دارستان و رووەکى سرووشتیى ترە. پاراستنى ئەم پشتێنە رووەکییە پێویستییەکى ژینگەییە چونکە، لەم دوو دەیەیی کۆتاییدا رووبەڕووى چەند مەترسیییەکى ژینگەیی بۆتەوە. توێژینەوەکە، مەترسیییە ژینگەییەکانى دەرخستووە و دەستنیشانى ئەو رێگا و هەوڵانەشى کردووە، کە بۆ پاراستنى ئەم پشتێنە رووەکییە دەگیرێتەبەر و هەڵسەنگاندنى پێویستیی بۆ کردووە. توێژینەوەکە میتۆدى خوێندنەوەیی (استقرائی) بەکارهێناوە، پەیڕەوى رێگاکانى شیکردنەوە و بەراوردکارى کراوە، لە چەندین رێکەوتى جیاوازدا کێوماڵى مەیدانى ناوچەى توێژینەوە کراوە و زانیارییەکان کۆکراونەتەوە و دیمەنەکان بینراون. توێژینەوەکە بۆى دەرکەوتووە لەپاڵ مەترسیییە سرووشتییەکاندا، مەترسیییە مرۆڤکردەکان دیار و بەرچاو کاریگەرترن بۆ سەر ژینگەى رووەکى ناوچەکە. لادان و راڕایی باران کاریگەرییەکەى لەسەر رووەکە کورتەکان و لەوەرگاکان دیارتر بووە، لە وەرزى هاوینەوە بۆ سەرەتاى وەرزى زستان، بارودۆخێکى ناسەقامگیرى ژینگەیى هاتۆتە ئاراوە، کە زیان بە رووەکى کەنار رووبار و چەمەکان گەیشتووە و بەشێکى زۆریان وشکبوون یان لە گەشەکردن وەستاون. بەپێى داتا تۆمارکراوەکان لە ماوەى ساڵانى (2017-2022) نزیکەى (2310) دار بڕاونەتەوە، کە زۆرینەیان لە جۆرى دارى (بەڕوو) بوون ، بەڵام بەپێى خەمڵاندنەکانى توێژینەوەکە زیاتر لە (16000) دار لە هەمان ماوەدا بڕاونەتەوە. تا ئێستاش درووستکردنى رەژوو لە دارى دارستانە سرووشتییەکان و بەرێگەى کوورەى خەڵووز  و بەبێ مۆڵەتى فەرمى ئەنجامدەرێت، لە ماوەى ساڵانى (2017-2022) زیاتر لە (20000 دۆنم) پووش و پاوان و دارستانى سرووشتیى ناوچەکە سووتاوە. هەروەها لە ماوەى ساڵانى (2001-2020) گۆڕانکارى لە پشتێنە رووەکییەکان و رووپۆشى زەویى ناوچەکەدا روویداوە، رووبەرى پشتێنەى دارستانى چڕ و مامناوەند زیادى کردووە ، بەڵام رووبەرى پشتێنەى دارستانە کراوەکان کەمیکردووە، و گۆڕانکارى گەورەش لە رووبەرى زەویى نشینگە مرۆییەکاندا روویداوە. توێژینەوەکە، رێگاى پاراستنى پشتێنە رووەکییەکانى خستۆتەڕوو، جەختى لە جێبەجێکرنى یاسا بەرکارەکانى تایبەت بە پاراستنى رووەک و دارستانەکان کردۆتەوە.

منشور

2024-08-02

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

شیکردنەوەى جوگرافیایی بۆ مەترسیییە ژینگەییەکانى رووەکى سرووشتیى لە قەزاى شارباژێڕ. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 4. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/168