گرفتە زمانییەكان پەیوەست بە پێڕەوكردنی سیاسەتی دەستتێوەردان لە زمان دا
الكلمات المفتاحية:
دادپەروەریی زمانیی، یەکسانیی زمانیی، دەستێوەردانە زمانییەكان، سیاسەتی زمانیی، پلانی زمانیی، پێواژۆی بەستانداركردنالملخص
ئەم توێژینەوەیە ئەوە ئەخاتەڕوو، كە سەرەڕای هەبوونی دەستتێوەردان لە جۆری(بەفەرمیکردن)، یان (بە ستانداركردن)، لە ناو یاسا و نەریتەكانی زمانی ستانداردا پەیوەست بە پاپەندبوون و رێككەوتنە زمانییەكان، هەمیشە زمانێكی ستانداردی پڕاوپر و بێ کەموکورتیی لە ئارادا نییە ، گرفتە زمانییەكان چ بە درووستەی دەرەوەی زمان بێت (دیاردەی فرەجۆریی زمانیی)، یان بە درووستەی ناوەوەی زمان پەیوەست بێت(ئاستەكانی زمان: بە تایبەتیی ئاستی دەڕبرین ،فۆنەتیك و فۆنۆلۆژیی)، ئەبێت مامەڵەیەكی زانستیییانەیان لەگەڵدا بکرێت و، بكرێن بە بابەتی توێژینەوەی زانستیی و پلانی زمانیی و سیاسەتی زمانیی تۆكمەی بۆ دابرێژرێت، چونكە پێویستمان بە رێكخستنەوەی زمانە لە ناو كۆمەڵگای کوردیی دا، نەك بە تەنها جێبەجێكردنی پێواژۆی بەستانداركردن لە زمانی کوردیی دا، دەستێوەردانە سیاسیییەكان نابێت ببن بە بنەمای نایەکسانیی و نادادپەروەریی زمانیی، واتە دانپێدانان لە سنووری جوگرافیی دەوڵەتدا بە جۆراوجۆریی زمانیی و دەستەبەركردنی مافی یەکسانیی لە نێوان زمانەكان و جۆرە جیاوازەكانی زمانەكان، نیشانە و ئەدگاری كەلتووری فرەجۆرییە لە دەوڵەتدا. چەند جۆرێك پێواژۆ و مۆدێلی پلانی زمانیی ئەبن بە بنەمای چارەسەركردنی گرفتە زمانییەكان، چونكە تاكە مۆدێلێك بارودۆخی زمانی کوردیی چارەسەر ناكات ،جێبەجێكردنی پلانە زمانییەكان بە گشتیی بە ئامانجی رێكخستنەوەی جۆراجۆریی زمانییە لە ئاستەكانی زمان و بە تایبەتیی لە ئاستی دەربڕین.