لێکدانەوەی رەوایەتییدان لە دیوانی مەولەوی تاوەگۆزیی دا

المؤلفون

  • مەریوان حسین فەرحان بەشی کوردیی، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی چەرموو، هەرێمی کوردستان- عێراق المؤلف

الكلمات المفتاحية:

رەوایەتییردان، مەولەوی، شیکردنەوەی گوتار، قورئان، فەرموودە

الملخص

   سەید عەبدولڕەحیمی مەلا سەعیدی مەعدوومی تاوەگۆزیی، یەکێکە لە گەورەترین عارفانی کورد. مەولەوی بە هۆی توانا و لێهاتوویی لە هۆنینەوەی شیعردا، توانیویەتی واتایەکی زۆر لە قەوارەی چەند وشەیەکی کەمدا بدرکێنێت. ئەم عاریفە شوێنکەوتووی تەریقەتی نەقشبەندییە، بەم هۆیەشەوە باسی کەسایەتییە مەزنەکانی ئەو تەریقەتە ئەکات و پێیاندا هەڵئەدات و بە مردنیان غەمبار ئەبێت. هەروەها بەنیازە گوتارێکی بڕواهەڵگر بخولقێنێت، چونکە ئەگەر گوتارێک جێی متمانە نەبێت، ئەوا ئەڕووخێت و هەڵئەوەشێتەوە. بۆیە گوتارەکان بە شێوەی جۆراوجۆر بە دوای بەدەستهێنانی متمانە، یاخود رەوایەتییدان، تاوەکوو گوێگرەکانیان قبووڵیان بکەن و جێی متمانە بن. ئامانج لەم توێژینەوەیە، تێگەیشتن لەو بەش و ناوەڕۆک و رەهەندە واتاییانەیی دیوانی مەلەوی تاوەگۆزییە، کە بۆ تێگەیشتن لێیان پێویستە پەیوەندیی نێوان دەق و بەستێنە کۆمەڵایەتیی و کولتوورییەکەی لێکبدرێتەوە. لەم شێوازەدا پێداگریی زیاتر لەسەر ئەوەیە، تاوەکوو پیشان بدرێت دەقی بەردەست چۆن توانیویەتی بە هێزی قایلکەریی زمان، گوتارێک بە شەرعیی، یان ناشەرعیی بنوێنێت. هەروەها بە ئاماژەكردن بۆ ئایەته‌كانی قورئان، فەرموودە، عەقڵ و بەئەفسانەکردن و ... هتد، ره‌وا‌یه‌تیی بات بە قسەکانی خۆی. لە پێشەکیی دا تیشک خراوەتەسەر رەوایەتییدان و دییدی مەولەوی لەم بوارەدا و، لە لایەنە تیۆرییەکەشدا ئاماژە بە تیۆرەکانی شیکردنەوەی گوتار و تیۆری رەوایەتییدان دراوە و، لە کۆتا بەش دا دەقە شیعرییەکانی شاعیر کراوە بە کەرەستەی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکە. پشتبەست بە هەردوو تێوری ناوبراو، دەرەنجامەکانی ئەم توێژینەوە دەرخەری ئەوەیە، کە ئەم رەوایەتییدانە به‌ پله‌ی یه‌كه‌م لە رێی کەڵکوەرگرتن لە ئایەتەکانی قورئانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ و دوای ئه‌ویش فەرموودەکانی پێغەمبەره‌.

منشور

2024-08-03

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

لێکدانەوەی رەوایەتییدان لە دیوانی مەولەوی تاوەگۆزیی دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 5. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/177