چییەتیی روحی مرۆڤ لە فەلسەفەى (سانت ئۆگستین)دا

المؤلفون

  • هاوکار حمد خدر زانکۆى ڕاپەڕین/ کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان/ بەشى فەلسەفە المؤلف

الكلمات المفتاحية:

ئۆگستین، روح، دوالیزم، تواناکانی روح، جەستە، خودا، دەروون

الملخص

سانت ئۆگستین، بە کەڵکوەرگرتن لە مێتۆدی دەروونبینی، شیکردنەوەیەک بۆ بابەتى بوونی روح دەکات. بۆ روونکردنەوەی چییەتی روح بە چەند جۆرێکى جیاواز لە نوسینەکانى خۆیدا  ئاماژەى پێدەکات. ئۆگستین پێى وایەروحی مرۆڤ چەشنێکە لە جەوهەری بەهرەمەند لە ئەقڵدا، كە حوکم بەسەر لەشدائەکات، لەم لێکۆڵینەوەدا لەسەر تێروانینى ئۆگستین بەرامبەر بە روح، ئەمانەوێت چییەتی روح روون بکەینەوە. لە فەلسەفەى ئۆگستیندا، بۆ گەیشتن بە ناسینێکی گشتگیر و گشتی لەسەر هەر شتێک ئەبێت وەڵامی ئەم سێ پرسیارە بدەینەوە: ئایا ئەو شتە بوونی هەیە؟ سروشتی ئەوشتە چییە؟ تایبەتمەندییەکانى چین؟ هەر بۆیە لێرەدا و بە مەبەستی گەیشتن بە ناسینێکی گشتگیر و گشتی لەبارەی پرسی بوون و چییەتیی روح،هەوڵدراوە وەڵامى ئەو سێ پرسیارە بدرێتەوە.
 لەم توێژینەوەیەدا هەردوو میتۆدى بەراوردکارى و شیکارى پەیرەوکراوە، لە توێژینەوەکەدا گەیشتوین بە چەند ئەنجامێک، گرنگترینیان، سەلماندنى بونى روح بەبۆچونى ئۆگستین کارێکى سەخت نیە، مرۆڤ دەتوانێ بە شۆربونەوە بۆ ناو دەروونى خۆى پێی بگات و بیناسێت، هەروەها پەیوەندى نێوان روح و جەستە شتێکى پێویست و ناچاریە بەڵام، هەمیشە روح پلەیەکى بەرزترى هەیە و فەرمانرەواى جەستە ئەکات.

منشور

2024-08-03

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

چییەتیی روحی مرۆڤ لە فەلسەفەى (سانت ئۆگستین)دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 5. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/179