گەشتی زانستیی بۆ ئازەربایجان و لە ئازەربایجان لە سەردەمی مەغۆلی ئیلخانیی (٦٥٦_٧٣٦ك/١٢٥٨_١٣٣٥ز)
الكلمات المفتاحية:
گەشتی زانستیی، ئازەربایجان، دەوڵەتی مەغۆلی ئیلخانیی، مراغەالملخص
توێژینەوەكە تیشك ئەخاتە سەر پێگەی زانستیی ئازەربایجان، ئەویش لە رێگەی گەشتی زانستییەوە، چونكە لەم سەردەمەدا هەرێمەكە تەنها پایتەختی سیاسیی مەغولە ئێلخانییەکان نەبوو، بەڵكو پایتەختی زانستییش بوو، خەڵكان روویان ئەکردە هەرێمەكە بە مەبەستی بەدەستهێنانی زانست .توێژینەوەكە لە چوار تەوەرە پێكهاتووە، تەوەرەی یەكەم تیشك ئەخاتە سەر دام و دەستگا زانستیییەکانی ئازەربایجان لەو سەردەمەدا، تەوەرەی دووەم باس لە ناساندنی گەشتی زانستیی ئەکات، تەوەرەی سێیەم باس لە گەشتی زانستیی بۆ هەرێمەكە ئەکات، تەوەرەی چوارەم باس لەو گەشتانە ئەکات كە فێرخوازان و زانستخوازانی هەرێمەكە بۆ ناوچەكانی تری جیهان كردوویانە بە مەبەستی بە دەستهێنانی زانست، لە كۆتاییدا ئەنجامەكانی توێژینەوەكە خراونەتەڕوو